ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ژمارەیەک گروپی شاخەوانیی هەڵویستیان نیشاندا

گرووپی شاخەوانیی گەنجانی وڵاپارێز، ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ژمارەیەک گرووپی تری شاخەوانیی، لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆردومانکردنی چیاکانی کوردستان، لەلایەن هەردوو دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە، بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

گرووپی شاخەوانیی گەنجانی وڵاپارێز، ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ژمارەیەک گرووپی تری شاخەوانیی، لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆردومانکردنی چیاکانی کوردستان، لەلایەن هەردوو دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە، بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

گرووپی شاخەوانیی گەنجانی وڵاپارێز و ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ژمارەیەک گرووپی تری شاخەوانیی، لە شارۆچکەی پێنجوێن، لە دژی ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا و ئێران دەیکەنە سەر چیاکانی کوردستان و بۆردمانی دەکەن و چەکی قەدەقەغکراو بەکار دەهێنن، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان خوێندەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کوردستان بە جوگرافیاکەی و بە سروشتەکەی، ئەگەر وتەیەک بڵین لە جێگەی خۆیدا، ئەوا بەهەشتێکی سەر ڕووی زەوییە، هەموو دەوڵەت نەتەوەکانی دیکە چاویان بڕیوەتە سەر ئەم بەهەشتە، بەپێی بەرژەوەندییەکانیان هێرشدەکەنە سەر ژینگەکەمان. لە لایەک دەوڵەتی تورکیای فاشیست و لەلایەکی دیکەش ئێران، بە بۆمب باران و بۆردوومان، کیمیا باران، ئەو دارستانانەی کە دەسوتێنرێن و ئاو و بەنداو گرتنەوە و وشکردنی چەم و کانیەکانمان وڵاتەکەمان، تاڵان دەکەن

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تەنیا لەم مانگەی کۆتاییدا، ڕۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠٢١بە فرۆکەی جەنگی، لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ٩ گوند و ناوچەی پێنجوێن و شارباژێڕی سەربە سلێمانی، بە دژواریی بۆردوامان کراون کە بە هۆی بۆردومانەکانەوە، زیانێکی زۆر بە ماڵ و موڵکی خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە، سروشت، ماڵ و موڵکی خەڵکی لادێکان، بە سەدان دۆنم خاکی کشتوکاڵیی زیانی گەورەیان پێگەیشتووە، بە هۆی بۆردومانەکانیانەوە،  ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.

 

ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ئەو گروپە شاخەوانییانە دەڵین: "ئێمە وەکو ژینگەپارێزان ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین. بانگ و داوای هەستیاربوونی بەم بابەتە دەکەین، لەلایەن حکومەت و خەڵکەوە. ژینگە واتا ژیانە و جیگەی هەبوونمانە، بەرامبەر بەم شیوازە تەواوکردن و نەهێشتنی ژینگە دەبێت بێدەنگ نەبین. بێدەنگ بوون وادەکات هێرشەکان دوو بارە ببنەوە".