"هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەرییان لەسەر ژنان زیاترە"

گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەهەڵەبجە ئاماژە بەوە دەدات ژنان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی دەبنەوەو ئێستا کێشەکانی جیابوونەوە زیاترە کەبەهۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانن.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەرییان لە سەر کۆمەڵگەو ژنان بەتایبەتەو بەردەوام ڕوو لەزیاد بوونە، تادێت ژنان ڕووبەرووی هەرەشەی ئەلیکترۆنی دەبنەوە، هەڕەشەکەران و بکەرانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی زۆربەی کات  نادیارن و بە بێ سزا دەمێننەوە، ئەمەش زیاتر ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی ژنان هەراسان بکەن.

 

 گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە سەبارەت بەم پرسە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: گرفتی کۆمەڵگەی ئیمە دابەش بووە بەسەر دوو جۆر کە ترس دەبەخشێت بە پیاوو میهرەبانی بە ژن، هێزی داوە بەپیاو ترس بە ژن، بۆیە هەمیشە ژن لە ترسی کۆمەلگە دەترسێت و ئەوەی تانەی لێ بدرێت ژنان توش بن و پیاو توش بن هەڵەی پیاو قبوڵە، بەڵام هەرگیز هەلەی ژنان قبول نەکراوەو کۆمەڵگە بە جۆرێکی تر لە کێشەی ژنان دەڕوانێت و هەمیشە ترسی ژنان ترسی لەدەستدان ترسی ناوزڕاندن وایکردووە ژن باجەکەی بدات، ئەگەر یاسایەک هەبێت لێخۆشبوون هەبێت کۆمەلگە هاوسەنگی دروست دەکات.

 

باجدەری یەکەم ژنە

سبارەت بە کاریگەریەکان لەسەر ژنان، گوڵستان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، کە کێشەکان تەنها بەکارهێنانی ئامیرە ئەلیکترۆنیەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی نییە لەهەر کۆمەڵگەیەک کێشەیەک دەبێت یەکەم باجدەر ژنە، یەکەم ئازارو یەکەم تێک شکان بەر ژن دەکەوێت، ژن بووە بە روویەک کە سنگی کراوەتەوە هەموو فیشەکێکی بەربکەوێت.

 

هۆشیاری کۆمەلگەو تاک چارەسەرە بۆ کێشەکان

لە کۆتایی قسەکانیدا گوڵستان محەمەد وتی: بۆ هەر کێشەیەک ڕووبەرووی ژنان دەبیتەوە، پێویستە چارەسەریک هەبێت هۆشیاری تاک و کۆمەڵگەو خێزان و جێبەجێکردنی یاساکان و تێگەشتنی کۆمەڵگە لەوەی کە هەموو کێشەیەک ئاساییە ڕوودەدات و چارەسەریشی هەیە، دەبێت مرۆڤ لێخۆش بوون و چاو پۆشی هەبێت و خەكک باس لەوە دەکات کە کیشە گەورە دەکەن و هۆشیاری کەناو تاک و خێزان بەرز بێت و مامۆستایانی ئاینی هۆشداری فراوان بکەن، پێویستە لەم بازنەیە دەربچین و زۆربەی کێشەکان تیبپەرینین و نەبیتە دێوەزمەیەک بۆ کێشەکان و دەبێت بەدوای چارەسەردا بگەڕێین.