ئەندامانی کۆمین بۆ خۆپاراستن بانگەوازییان کرد

ژنانی کۆمینی گەڕەکی شەهید عەبدوڵا لە تل تەمر ڕایانگەیاند، کە هەتەشە ناتوانێت حوکمی سووریا بکات و هاوڵاتیان بپارێزێت و داوایان لە ژنان و گەلان کرد هێزی خۆپاراستن پێکبهێنن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر- ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دڵخۆش نین بە هاتنی هەتەشە بۆ دەسەڵات لە سووریا، هەروەها ژنان باس لەو مەترسیانە دەکەن کە هەتەشە بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر شۆڕش دروستی کردووە لەگەڵ مەترسییەکانی سەر بوونیان لە شەقام و کۆمینەکاندا.

 

ژنانی کۆمینی شەهید عەبدوڵا لە شاری تل تەمر لە کۆمینەکەیان کۆبوونەتەوە و باسیان لەو مەترسیانە کرد کە ناوچەکەیان دەکاتە ئامانج، دایکان، ژنانی گەنج، مامۆستایان و هاوسەرۆکی کۆمینەکە بۆچوونەکانیان لەسەر ئەو گفتوگۆیانە خستەڕوو کە ئەنجامدراون.

"ئێمە ناترسێنێت"

دایە عەزیزە عەبدی، کۆچبەری سەرێکانی داگیرکراوە، هۆشیاری خۆی لەو شەڕە تایبەتەی کە لەسەر کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت دەربڕی و وتی: با کۆمەڵگەکەمان و کەسانی زانا باوەڕ بە هیچ زانیارییەک نەکەن کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاودەکرێتەوە، ئەم زانیاریانە و ئەو شەڕە تایبەتەی کە دەکرێت  ئێمە ناترسێنێت، بەمەش هۆشیاری خۆی دەربڕی.

 

"ئێمە گەلێکین کە لە شەڕ و بەرخۆداندا گەورە بووین"

عەزیزە عەبدی وتی: ئێمە گەلێکن کە لە شەڕ و بەرخۆداندا گەورە بووین، جەختیشی لەوە کردەوە، کە هیچ کەسێک ناتوانێت متمانەیان بە هێزە سەربازییەکانیان بشکێنێت، دایە عەزیزە وتی: لەئەوەی چەند ڕۆژ و مانگ و ساڵێکە لە ناوەڕاستی شەڕداین، جەختی لە پاڵپشتیی خۆی کردەوە بۆ هێزە سەربازییەکانیان کە بریتین لە (هەسەدە/یەپەژە)،

دایە عەزیزە ڕایگەیاندوە کە هەندێک کەس دەیانەوێت قسەی ڕق و کینە لە نێوان ئەو پێکهاتانەدا بڵاوبکەنەوە کە ساڵانێکە پێکەوە دەژین، وتی: با ئەو کەسانە دەستنیشان بکرێن و بەپێی یاسا سزا بدرێن.

 

"متمانە بە بەڵێنە درۆکان مەکەن"

دایەعەزیزە داوای لە کۆمەڵگە کرد متمانە بە سەرچاوەکانیان بکەن و باوەڕ بەو زانیاریانە نەکەن کە لە ڕاگەیاندنەکان کە لەلایەن ڕۆژنامە زەردەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، هەروەها دایە عەزیزە لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: با کاریگەری لەسەر عەقڵیەتیان نەبێت، تا دڵۆپێک خوێن لە ڕۆحماندا بێت، لەگەڵ تێکۆشەرەکانماندا دەبین، بڕوای خۆی بە سەرکەوتنی ڕزگاری سەرێکانی و تۆڵەسەندنەوە دەربڕی، ئاماژەی بەوەدا، کە خەباتی هاوبەش دژی تیرۆر و توندڕەوی مەرجی پێشوەختەیە.

هودا ساڵح پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە دامودەزگا ئاوییەکانی ڕژێمی بەعسدا کاری کردووە، ئێستا هاوسەرۆکی کۆمینەی شەهید عەبدوڵایە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان گەلانی ڕەسەنی ناوچەکە، هودا وتی: دەبێت گەلەکەمان وریا بێت و خۆی لە زمانی ڕق و کینە بەدوور بگرێت،و هیچ جیاوازییەک لە نێوان گەلی عەرەب و کورددا نییە، پێویستە هەموومان لە دژی تیرۆر و هێزە تیرۆریستییەکان یەکگرتوو بین و دژی توندڕەوی بجەنگین.

"بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکانی دژی عەلەوی و دروزەکان دووبارە نەبنەوە"

سیدار محەمەد تاهیر، مامۆستا ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن هەتەشەی جیهادییەوە لە دژی هاوڵاتیانی سوەیدا و کەنارەکانی سووریا و زۆرێک لە شارەکانی دیکە ئەنجامیان داوە، تاوانبار کرد و پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی هەسەدە/ پەپەژە دەربڕی.

 

سیدار، مامۆستا جەختی لە گرنگی خۆپاراستن کردەوە و هۆکارەکانیشی بەم وشانە ڕوونکردەوە: بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکانی دژی عەلەوی و دروزەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووبارە نەبنەوە، پێویستە سیستەمی بەرگریمان لە کۆمینەکاندا بەهێزتر بکەین.

 

"ئێمە پشتگیری هەتەشەمان ناوێت کە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات"

سیدار، مامۆستا ئاماژەی بەوەدا: کە مەترسیەکەی هەتەشە بۆ سەر بوونی گەلان دروستی کردوە بەردەوامە و بەم وشانە سەرنجی بۆ ئەم مەترسیە ڕاکێشا: جیهادییەکانی هەتەشە کە هەزاران ژن و منداڵ و بەساڵاچوویان خستووەتە ژێر دڕندانەترین کۆمەڵکوژییەوە، ناتوانێت هاوڵاتیان بپارێزێت، هەروەها ئێمە پشتگیری جیهادیەکانی هەتەشەمان ناوێت، بەڵکو ئێمە تەنها یەک هێزمان هەیە، کە ئەویش هێزەکانی "قەسەدە"یە، بەو باوەڕەم کە هەڕەشەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانمان بە بەرخۆدان بەرەوڕووی دەبێتەوە، ئێمە پشتمان بە دەسەڵاتی ڕێکخراوەی گەل بەستووە، پێمان وایە هەڕەشەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانمان بە بەرخۆدان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

"گەنجان بەکاردەهێندرێن"

نۆرشین میمۆ هێرشەکانی سەر ژنانی گەنج و گەنجان بە گشتی بە هێرشی ڕێکخراو پێناسەیان کرد، نۆرشین وتی: گەنجان وەک ئامرازێک بۆ بەکارهێنان و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنرێن، ئەوان دینامیکترین هێزی کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج، گەنجان نابێت بەشێک بن لە یارییەکانی دوژمن.

 

‘شۆڕشەکەمان هێشتا کۆتای نەهاتووە’

نۆرشین داوای لە گەنجان کرد لەم پرۆسەیەدا وریا بن، چاودێری جوڵەی هەمووان بکەن لە شەقامەوە بۆ گەڕەک و شار، هەروەها نۆرشین بەرپرسیارێتی پەروەردەکردنی کۆمەڵگەی لەو بارەیەوە خستە سەر شانی گەنجان و وتی: گەنجان پێویستیان بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەیە لە ڕێگەی سیمینارەوە، لیژنەکانی بەرگری خۆیان لە گەڕەکەکاندا چالاک بکەن بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان. چونکە شۆڕشەکەمان هێشتا کۆتای نەهاتووە.