ژنان لە ڕێگەی وێنەوە چارەسەری قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوای ئوستڕالیا دەکەن

لە ئاگرەوە تا لافاو تا وشکەساڵی، ڕەنگە بە دەربڕینی وشە زەحمەت بێت کە باس لە گۆڕانکاری کەشوهەوا بکرێت، بەڵام ژنان لە ئوستڕاڵیا لە ڕێگەی وێنەوە ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا دەخەنەڕوو. ناوەندی هەواڵ

لە ئاگرەوە تا لافاو تا وشکەساڵی، ڕەنگە بە دەربڕینی وشە زەحمەت بێت کە باس لە گۆڕانکاری کەشوهەوا بکرێت، بەڵام ژنان لە ئوستڕاڵیا لە ڕێگەی وێنەوە ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا دەخەنەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

هیلاری واردهاگ، وێنەگرێکی پرۆفیشناڵە و ئەوەی بە چاوی خۆی دەیبینێت دەیکاتە وێنە، ئەو لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ لە وەرزی ترسێنەری ئاگردا، لە ناو خۆڵەمێشدا دەگەڕا، لەوبارەیەوە وتی: "لە هەموو شوێنێک لە کەنار دەریاکە زۆر خۆڵەمێشم بینی، لە ناو خۆڵەمێشەکەشدا ملیۆنەها باڵندەی ژن :خاڵخاڵۆکە" هەبوون کە هێشتا نەسوتابوون، بەڵام هەموویان مردبوون".

هیلاری ئەو وێنەی گرت بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە گۆرانکاری کەشوهەوا زیانی ژینگەیی و گیانی بۆ باڵندە و ئاژەڵەکان هەیە.

 

واردهاو ژنێکی دیکەی ئوستڕالیەو لە ڕێگەی پڕۆژەکەیەوە کە وێنەگرتنە، قەیرانی کەشوهەوا دەخاتەڕوو تا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو دەڵێت: " "پێم گرنگە ژنان لە ڕێگەی وێنەگرتن و داهێنانەوە دەنگ و چالاکییان هەبێت".

ئامانجی واردهاوکۆکردنەوەی هەزار وێنەیە، کاتێک ئەو ژمارەیە تەواوبوو سکاڵاکە پێشکەش بە پەرلەمانی فیدڕاڵی دەکرێت وەک "وەڵامێکی بینراو بۆ سیاسەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوای حکومەتی ئوسترالی".

 

فێرێرا لە ساڵی  ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ لە گۆڕستانی پاوانی کوینبیان لە دژی دوکەڵێک وێنەکانی گرت، لەبارەی وێنەکانیەوە دەڵێت: "کەنگەرەکان نوێنەرایەتی هەموومان دەکەن تەنها هەوڵ دەدەن لەم قەیرانە گەورەیەی کەشوهەوادا بە زیندوویی بمێنینەوە، ئەوان بێدەسەڵاتن".

 

هونەرمەند دکتۆر جودیت نانگلا، بەشداری پڕۆژەکەی کردو وتی: "ئێمە هەموومان بە کاتێکی زۆر ناخۆشدا تێدەپەڕین، بەشێک لەو شتانەی دەینووسین، ناگاتە وێنەیەک کە بە ڕوونی دەمێنێتەوە".

دکتۆر جودیت نانگەلا پێیوایە دەنگی ژنان، یەکەم دەنگی نەتەوەکانە، بە پرۆژەیەکی لەم شێوەیە، ڕێگە بە هەموو تاکێک دەدات کە بەشدار بێت و قەیرانەکان بخاتەڕوو.