مامۆستایانی سنە: فێرکردن بە زمانی دایک یەکێکە لە داواکارییەکانمان

مامۆستایانی مانگرتوو لە شاری سنە، مافی خوێندن بە زمانی دایک بە یەکێک لە داواکارییە ڕەواکانیان ناودەبەن.

سنە

 

ئەمڕۆ، ١٩ی شوبات، لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان بەڕێوەچوو، مامۆستایانی ژنی شاری سنە کە بەشداری گردبوونەوە بوون، لە ڕاگەیەندراوێکدا داواکارییەکانیان خستەڕوو.

 

یەکێک لە مامۆستایانی بەشداربووی گردبونەوەکە بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: "خوێندن و فێربوون بە زمانی دایک یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانمان"، ئەو مامۆستایە وتیشی داوایان لە مامۆستاکان کردووە لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندنیش بە زمانی کوردی قسە نەکەن، "دەبێت پەروەردە بە زمانی دایک لە هەموو ناوچەکانی وڵات هەبێت".

 

ئەو مامۆستایە ئاماژەی بە کێشەیەکی تری سیستمی پەروەردەیی ئێران کرد کە مامۆستایان ناچار دەکات بە پێدانی نمرە بە قوتابیان ڕێگری بکەن لە کەوتن لەو خولەی پەروەردەدا، دەشڵێت: ""فشار مەکەنە سەر مامۆستا و قوتابخانەکان کە نمرەی زیادە بدەنە خوێندکاران و تەنها دەریان بچێنن بێ فێربوون".

 

جیاوازی جێندەری لە پەرتوکەکاندا یەکێکی دیکەیە لەو کێشانەی سیستمی پەروەردەی ئێران کە مامۆستایان لێی ناڕازین.

 

ت.پ