گروپی منداڵانی شام بۆ ٨ی ئازار ئامادەکاری دەکەن
لە شام گروپی گۆرانی و هەڵپەڕکێی منداڵان بۆ ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان ئامادەکاری دەکەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-750x422cc-454-jpga5f26a-image.jpg)
لە شام گروپی گۆرانی و هەڵپەڕکێی منداڵان بۆ ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان ئامادەکاری دەکەن.
شام
لە ساڵی ١٨٥٧ بوو، کە لە ٨ی مارس لە شاری نیویۆرک، کرێکارانی جلوبەرگ مانیان لە کارەکانیان گرت دوای ئەوەئ کە تووشی بارودۆخێکی ترسناک و کاتژمێری بێکۆتایی و کەم دەرماڵە بوون، ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای پارەی باشتر و مەرجی کارکردنیان دەکرد پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر، ژنان بەردەوام بوون، لەسەر پێشنیاری کلارا زەتکین و تێکۆشانی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ٨ی ئازار بە ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ناسێنرا.
هەروەها بە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لە سوریا پێشکەوتنێکی بەرچاو ڕووی داوە و ژنان توانیویانە ئەم شۆڕشە بگۆڕن بۆ شۆڕشی ژنان کاریگەری شۆڕشی ژنان لە ناوخۆ و ناوچەکانەوە بۆ خۆبەڕێوەبەری دەستی پێکردووە و کاریگەری زۆری هەبووە، ژنان لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان ئیلهامی سەرەکی خۆیان لە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەردەگرن و بەو ئیلهامەوە دەچنە ڕیزی خەباتی ڕۆژانەوە لە مەیدانەکاندا، بە نزیکبوونەوەی ٨ی ئازار ڕێکخراوەکان و ناوەندەکانی ژنان ئامادەکاری دەکەن و لە شام گروپی گۆرانی و هەڵپەڕکێی منداڵان سەدتی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
ئیمان سلۆ، بەرپرسی کلتورو هونەری شام، کە منداڵان پەروەردە دەکات، وتی: "پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی جیهان و هەموو گەل دەکەم، لە زۆر شوێن ئامادەکاری دەکرێت و ئێمە وەک کلتور و هونەری شام خەریکی ئامادەکارین بۆ گۆرانی و هەڵپەڕکێ، ئێمە دەمانەوێت بە پەرۆشییەوە ڕۆژی ژنان پیرۆز بکەین ئامانجمان ئەوەیە کە ڕەنگ و بوونی ژنان لەو ڕۆژدا نیشان بدەین".