ژنان دوای ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بێ چارەسەر دەمێننەوە
توندوتیژی خێزانی دژی ژنان بەردەوامە و ئەو ژنانەش کە زیانیان بەرکەوتووە لە مافی چارەسەرکردن و گەیشتن بە بیمەی تەندروستی بێبەشن و لەلایەن بەخشەر و چالاکوانانی ژنانەوە بۆیان دابین دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
پارێزەر ئەفروز هیندیانی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بریکارەکەی بڵاوکردەوە کە چۆن توندوتیژی بەرامبەر ئەو ژنە گەنجەکراوە.
وێنەکە دەستە سووتاوەکەی شەقایقی گەنج، بریکاری پارێزەر ئەفروز، پیشان دەدات کە دوو لە پەنجەکانی بڕاونەتەوە، ئەفروز پەشیمانی خۆی لە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە دەربڕی و نووسیویەتی: "شەقایق بریکاری منە، دوو ساڵ پێش ئێستا لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لەلایەن پیاوەکانی خێزانەکەیەوە بە بەنزین سوتێندراوە و نیوەی پەنجەکانی هەردوو دەستی بەهۆی ٦٠٪ سووتاوی لە دەستداوە."
لەکاتێکدا ئەو ژنانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت دەبێت زووتر و هەندێک جاریش پێش ئەوەی توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامبدرێت پارێزگاریان لێبکرێت، بەڵام بە پێی وتەکانی ئەو پارێزەرە بریکارەکەی پاش دوو ساڵ لە ڕووداوەکە بە هەوڵی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە پەناگە ئارامەکاندا جێگیرکراوە.
بێبەشبوون لە چارەسەری تەندروستی و گرفتەکانی چارەسەر دوای ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی کێشەیەکی دیکەیە کە ژنان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەو جۆرە ژنانەی کە خێزانەکانیان بە هیچ شێوەیەک پشتگیریان ناکەن.
لەو پۆستەدا ئەفروز هیندیانی هانی خەڵک و بەخشەرەکانی دەدات کە پشتگیری شەقایق بکەن بە پێشکەشکردنی یارمەتی و نووسیویەتی: "شەقایق پێویستی بە یارمەتی و چارەسەر هەیە بۆ چارەسەرکردن و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی، ئەو ڕابردوویەکی سەخت و تاڵی بەخۆیەوە بینیووە، پێویستە ئێمە ئەو بەتەنها جێنەهێڵین."
بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی ژنان ئەنجامیان داوە، زیاتر ٪٧٧ ژنان کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە شارە گەورەکانی ئێران، بە تایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، توندوتیژی دەروونی و جەستەیی و سێکسیش یەکێکە لەو توندوتیژییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و نزیکەی ٣٩٪ ی توندوتیژییەکان دەبێتە هۆی برینداربوون.
ت.پ