تەرمی نوژیان ئۆجالان بەخاکسپێردرا

هاوڵاتیانی شەهبا لە ڕێوڕەسمێکی شکۆداردا تەرمی نوژیان ئۆجالان کە لەگەڵ چوار هاوڕێیدا لە هێرشەکەی سەر کۆبانێ گیانیان لەدەستدا بەخاک سپارد.

شەهبا

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر کۆبانێ لە ٢٥ی کانوونی یەکەم، پێنج ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ گیانیان لەدەستدا یەکێک لەوان نوژیان ئۆجالانی کچی عەفرین بوو، کە ئێوارەی ٢٨ی کانوونی یەکەم تەرمەکەی گەیشتە شەهبا و لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا،  ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەم، خەڵکی عەفرین و شەهبا لە مەڕاسیمێکی شکۆداردا تەرمی نوژیانیان لە گۆڕستانی بەرخۆدان لە ناوچەی ئەحرەزی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەخاک سپارد، لە مەراسیمەکەدا کە هەزاران کەس لە عەفرین و شەهبا ئامادەبوون بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دوای ئەوەی شایەتیی نوژیان ئۆجالان لەلایەن مامۆستا ئاڤدار خەلیلەوە خوێندرایەوە و پێشکەش بە بنەماڵەکەی کرا.

 

"بەڵێنمان تۆڵەسەندنەوە دەبێت"

ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج ڕیم دەدا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵانی دا و وتی: "لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کۆبانێ ئەنجامدرا، پێنج هەڤاڵی گەنجمان گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون، ئێمە وەک گەنجانی عەفرین بە تووڕەیی و حەماسەتێکی زۆرەوە پێشوازیمان لە پاکڕەوان و هەڤاڵانی نوژیان کرد و بەو پەرۆشییەوە تۆڵە لە دوژمن دەکەینەوە هەرچەندە دوژمن دەیەوێت هێرش بکاتە سەرمان و ڕەگ و ڕیشەی کورد لەناوببات و هەمیشە گەنجانی شۆڕشگێڕ لەپێشیانەوە دەبینن و وەڵامی هێرشەکانیان دەدەینەوە، ئێمە شوێنی نوژیان و هاوڕێکانی دەکەوین و هەرگیز خۆبەدەستەوەدان قبوڵناکەین".