ڕینا ئەمیری نێردراوی تایبەت بۆ بەرگری لەمافەکانی ژنانی ئەفغانستان
واشنتن ڕینا ئەمیری نێردراوی تایبەتی بۆ بەرگری لەمافی ژنانی ئەفغانی دەستنیشانکردووە.

واشنتن ڕینا ئەمیری نێردراوی تایبەتی بۆ بەرگری لەمافی ژنانی ئەفغانی دەستنیشانکردووە.
ناوەندی هەواڵ
ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەم، دەستنیشانکردنی ڕینا ئەمیری نێردراوی تایبەتی بۆ مافەکانی ژنانی ئەفغانی و مافەکانی مرۆڤ لەئەفغانستان ڕاگەیاند.
وتیشی: "وەک نێردراوی تایبەت، ڕینا ئەمیری کار لەسەر زنجیرە کێشە هەستیارەکان دەکات بۆ ئیدارەی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی، ئەویش مافی مرۆڤ، ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ ژنان دانیشتوان بە گشتی".
ڕینا ئەمیری سەبارەت بە بڕیاری دامەزراندنی لە تویتەر نوسیویەتی: "من شانازی دەکەم کە ئەو دەرفەتەم بۆ ڕەخساوە بۆ پشتگیریکردنی ژنان و هەموو توانایەکی خۆم دەخەمەگەڕ بۆ باشترکردنی دۆخی خراپی ژنان و خەڵک بە گشتی".