هەڵمەتی ئازادی بۆ نێرگز محەمەدی
کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس و پارێزەری مافەکانی مرۆڤی ئێران، نێرگز محەمەدی، کە بە ژوری تاکەکەسی و قامچی سزادراوە، دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتێک بۆ رۆژنامەنووس و وتەبێژی کۆمەڵەی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ نێرگز محەمەدی، کە مانگی ڕابردوو لە ئێران دەستگیرکرابوو، دەستیپێکرد نێرگز تەنها ١٣ مانگ پێش دوایین دەستگیرکردن لە زیندان ئازادکرابوو.
نێرگز محەمەدی بە ژوری یەک کەسی و ٨٠ قامچی سزادراوەو بە تەلەفۆن بە خێزانەکەی وتوە: "من لە بەشی ئاسایشی زیندانی ئەڤین ٢ئەی م و پێم وتراوە کە دەبێت ٣٠ مانگ لە زیندان بمێنمەوە و بە ٨٠ قامچی لێم بدەن"، تەلەفۆنەکە بەر لە تەواوبوونی ڕاگیراو دوای ئەو پەیوەندییە هیچ زانیارییەک لە نێرگز محەمەدەوە وەرنەگیراوە و بە ژوری تاکەکەسی سزا دراوە.
دوابەدوای ئەو زانیارییانە چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەستیان کرد بە ئاگادارکردنەوەی ئەم پرسە و کەمپەینی ئازادی نێرگز محەمەدی دەستیپێکرد، دەیان هەزار پۆست وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە بڵاوکرانەوە کاتێک رۆژنامەنووسانی بێسنوور "RSF" هەڵمەتێکیان بەناوی " Free NARGES" دەستپێکرد.
ڕەزا ئیکڤانیان چالاکوانی مافی مرۆڤ دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە لەسەر ئازادکردنی نێرگز محەمەدی نووسرابوو و وتی: "ئەگەر ئەو ئەمڕۆ لە دەرەوە بووایە، هاواری دەکرد ژوری تاکەکەسی ئەشکەنجەیە بۆ هەموو بوونەوەرە زیندووەکان".
"ئێمە سزای ژوری تاکە کەسی قبوڵ ناکەین"
پوریان نوری تیشکی خستە سەر کتێبی "ئەشکەنجەی سپی" و وتی: "نێرگز محەمەدی چیرۆکی زیندانیانی مێینەی لە زیندانی تاکەکەسیی لە زیندانی ژنانی ئەڤین نووسیوە ئەو ئێستا بەهۆی ئەوەی نوسیویەتی ئەشکەنجە دەدرێت، هەروەها ڕۆژنامەنووس عەتیف نەڤەی، وتی: "بێگومان نەرگێس لەپێشەنگی تێکۆشانی دژ بە ئەشکەنجە و ستەمدا بوو ئەو هەمیشە لە ڕێگەی خەبات و کارەوە بوو ئێمە سزای ژوری تاکەکەسی قبوڵ ناکەین".