ڕۆژنامەوان مەشال تۆلو ئازاد کرا

ڕۆژنامەوان مەشال تۆلو کە ماوەی ٨ مانگ بەبێ تۆمەت دەستبەسەرکرابوو ئازاد کرا.

ئیستەنبوڵ

 

دانیشتن بۆ دۆسیەی ڕۆژنامەنوس مەشال تۆلو لە ئیستەنبول ٢٩هەمین دادگای سزا قورسەکان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوەکە" بەڕێوەچوو، لە دانیشتنی پێشوودا داواکاری گشتی داوای بێتاوانکردنی مەشال تۆلوی کردبوو لەسەر داوای داواکاری گشتی مەشال تۆلو لە هەردوو کەیسەکە ئازاد کرا.

 

ڕۆژنامەنوس مەشال تۆلو کە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧دا دەستگیرکرابوو، بە بێ تۆمەت هەشت مانگ دەستبەسەرکرا.