نەتەوە یەکگرتووەکان: تاڵیبان هەوڵی دوورخستنەوەی ژنان لە کۆمەڵگا دەدات
توێژەران و شارەزایان لە جیهان نیگەرانن لە هەوڵەکانی دوورخستنەوەی ژنان لە بوارەکانی کۆمەڵگە لە ئەفغانستان.

توێژەران و شارەزایان لە جیهان نیگەرانن لە هەوڵەکانی دوورخستنەوەی ژنان لە بوارەکانی کۆمەڵگە لە ئەفغانستان.
ناوەندی هەواڵ
سەرکردەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان جیاکاری و توندوتیژی دژی ژنان دەکەن و ٣٦ پسپۆڕی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە باسیان لەوەکردووە، جیهان نیگەرانە لە هەوڵە بەردەوام و سیستماتیکەکان بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی لە سەرتاسەری وڵات.
ئەم نیگەرانیانە لە کەیسەکانی ژناندایە بە تایبەتی لە نەتەوە و ئایین یان زمانە جیاوازەکانی وەک: هەزارە، تاجیک، هیندۆ و کۆمەڵگاکانی تر و تێڕوانینیان بەرامبەر ئەفغانستان لاواز دەکات، تاڵیبان لە مانگی ئابەوە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی سنوورداری دژ بە ژنان گرتووەتەبەر و زۆرێک لە ژنان ڕێگرییان لێکراوە کە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
شۆفێرانی تاکسی ئاراستەکراون کە سەرنشینە ژنەکان هەڵنەگرن کە حیجابێکی دیاریکراویان لەبەر نییە، یاخود ئەگەر ژنەکان بێ خزمێکی نزکی پیاو ماڵەکە بەجێبهێڵن و دووربکەونەوە، هەروەها ئەو سیاسەتانە کاریگەرییان کردووەتە سەر توانای ژنان بۆ کارکردن و بژێوی ژیانیان و بووەتە پاڵنانیان بۆ زیادبوونی هەژاری، ئەو ژنانەی خێزانەکانیان بەڕێوەدەبەن بە تایبەتی گورزی قورسیان لێدراوە، لەگەڵ ئازارەکانیان کە بە ئاکامە وێرانکەرەکانی قەیرانی مرۆیی لە وڵاتدا تێکچووە.
پسپۆڕان دەڵێن لەکاتێکدا خوێندن مافی سەرجەم کەسێکە، بەڵام زۆربەی قوتابخانەکانی ناوەندی کچان داخراون و زۆربەی ئەو کچانەی دەخوێنن دەبێت لە قۆناغی بنەڕەتی بن و تەنها لەسەر بنەمای ڕەگەزی ڕێگە لە خوێندنیان دەگیرێت.
هاوسەرگیری زۆرەملێ زیادیکردووە
ژنان ڕووبەڕووی هاوسەرگیری زۆرەملێ و لە تەمەنی کەمدا دەبنەوە، هەوڵەکانی تر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمانەی کە بۆ وەڵامدانەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دانراون بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی دادگا تایبەتەکان و یەکەی جێبەجێکردنی بەرپرسەکان بۆ سەپاندنی یاسای نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٩.
ئەو دامەزراوانەی کە بۆ یارمەتیدان و پاراستنی ژنان دامەزراون وەک وەزارەتی کاروباری ژنان و کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤ یان پەناگەی ژنان دامەزراون داگیرکراون، ژنانی ئەفغانستان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا بەردەوام ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای مافەکانیان دەکەن بۆ پەروەردە و کار و ئازادی، چەکدارانی تاڵیبان بەبەردەوامی لە ژنانی خۆپیشاندەریان داوە و هەڕەشەیان لێکردوون یان دەستگیرکراون.
دەستەی شارەزایان بانگەوازی خۆیان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بەپەلە یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی ئەفغانی و بەدیهێنانی مافی چاکبوونەوە و گەشەپێدان بەرز بکەنەوە.
ت.پ