بەفر لە ٥٢ شاری باکوری کوردستان قوتابخانەکانی ڕاگرت

بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆر بەفر لە باکوری کوردستان، ٥٢ شار ڕێگەکان داخران و قوتابخانەکان بەهۆیەوە ڕاگیران.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ئێوارە شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین باکوری کوردستانی گرتەوە، بەهۆی بەفر و دروستبوونی شەختەوە، ئەمڕۆ، ١٩ی کانوونی دووەم خوێندنگەکان داخران، کە شار و شارەدێکانی وەک ئامەد، ئورفا، دیلۆک، ئەلعەزیز، دەرسیم، ماردین، ڕەحا، موش، قەرس، ئەرزنجان، چەولیک، مەلاتیا، بەدلیس و چەندین ناوچەی دیکەی گرتەوە.

 

بەپێی کەشناسی تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەفر بارین بەردەوام دەبێت.

ت.پ