ژنە ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی مەترسیەوە لە ئەفغانستان هەڵات
ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسەی لە ئەفغانستان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ تاڵیبان کردووە، هەڵات.

ناوەندی هەواڵ
بەهێشتە ئەرغەند، کە لەنگەری هەواڵی تۆلۆیە، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت، چاوپێکەوتنی لەگەڵ تاڵیباندا کرد و دواتر بە مانشێتێکەوە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.
دوو هەفتە دوای چاوپێکەوتن و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، ئەو ژنە ڕؤژنامەنوسە بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانی، وڵاتەکەی بەجێهێشتووە.
ئارغەند لەبارەی ئەو ترسانەی کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەی هەیە لەگەڵ فەریزەری مەسیحی بی بی سی قسەی کردوە.