فیدراسیۆنی پەنابەران: دەستگیرکردنی پەنابەران لە تورکیا بەردەوامە
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق نوێترین ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەرانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە تەنها لە شاری وان

ناوەندی هەواڵ
هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا، لەسەر ناوی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەکە بڵاویکردەوە کە تورکیا لە سنوری وڵاتەکەیدا بەردەوامە لە دەستگیرکردنی پەنابەران.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەکە ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەرانی لە ڕۆژانی ١/٢ی ئاب/٩ لە چەند شارێکی تورکیا بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیە بوو، لە شاری وان لە ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢١ لەناوچەی گێڤاش لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا لەژێر بارێکی چیمەنتۆ ٧٨ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران، هەروەها لە ٢/٩/٢٠٢١ هەر لەشاری وان لە ناوچەی کۆیۆڵو لە سێ خانووی چۆڵدا ٤٨ پەنابەر دەستگیرکران.
لە شاری ئەزمیر، ڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٢١ لە هەریەک لەناوچەکانی (مەندەریس، کارابورون، فۆکا، دیکیلی، چەشم) ١٧٢ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەنیوانیشیاندا دەیان ژن و منداڵ بوون.
لە مۆغەڵا و ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢١ لەناوچەی داتشا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ٥٠ پەنابەر لەساتی بەڕێکەوتنیان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا لەنێو بەلەمێکدا دەستگیرکرا، هەروەها لە شاری چەنەکاڵێ لە ٢/٩/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەک ٤٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرتی سنورە دەریاییەکانی تورکیا کرابوونەوە.
فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو پەنابەرانە ڕەوانەی ناوەندەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێت تا دیپۆرت بکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
پەنابەران زۆرترینیان لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقاوە بەهۆی ناسەقامگیری و هەبوونی جەنگ لەناو وڵاتەکەیاندا کۆچ دەکەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، ئەو پەنابەرانەی دەستگیریش دەکرێت سەرەڕای خراپی دۆخی وڵاتەکەیان و هەبوونی شەڕ دیپۆرت دەکرێنەوە.
ت.پ