شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ٣١ی ئاب بەردی بناغەی ئەو دیوارەیە ٢٥ ساڵە کوردستانی دابەشکردووە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕۆژی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بە خیانەت بەناو دەکات و دەشڵێت: ٣١ی ئاب هۆکارێک بوو کە متمانه‌ی له‌نێوان حزبه‌كاندا نه‌هێشت.

ناوەندی هەواڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەنەکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک، دەربارەی ٣١ی ئاب دەنووسێت و ئەو ڕۆژە بە "٣١ی ئاب خیانەتێکە لەبیرکردنی مەحاڵە" ناو دەبات، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژە بەوەش دەدات کە ٣١ی ئاب بەردی بناغەی ئەو دیوارەیە ٢٥ ساڵە کوردستانی دابەشکردووە.
دەقی نووسراوەکە بەم شێوەیەیە:
٣١ی ئاب خیانەتێکە لەبیرکردنی مەحاڵە
خه‌مێكه كه هەرگیزا و هەرگیز به تێپه‌ربوونی رۆژگار ناڕه‌وێته‌وە، برینێكه هه‌تا دێت قوڵتر ئه‌بێت و ئاسه‌واره‌كه‌ی ڕۆژ داوای ڕۆژ زه‌قتر ئه‌بێته‌وه ..!!
٣١ ی ئاب به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و دیواره‌یه كه بیست و پێنج ساڵه كوردستانی دابه‌ش كردووه، ئه‌و هۆكاره‌یه كه متمانه‌ی له‌نێوان حزبه‌كاندا نه‌هێشتووه، ڤایرۆسی ئه‌و ده‌رده‌یه كه تاوه‌كو ئه‌مرۆ پێوه‌ی ئه‌ناڵین ..
چۆن ته‌با و یه‌ک ڕیز ئه‌بین و چۆن برینه قوڵه‌كانمان سارێژ ئه‌بن ئه‌گه‌ر هێنانی ده‌بابه‌ی دوژمن بۆ ناو ماڵی كورد و شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و له‌ناوبردنی خه‌ونی گه‌له خێر لەخۆ نه‌دیوه‌كه‌مان و گولەباران کردنی خەڵکانی بێ‌تاوان و بڕینی زمانی کەریم عوسمانی هونەرمەند و بێسەروشوێن کردنی هاشمی جیهاز و هه‌موو هاشم و كه‌ریمه‌كانیتر، له سێداره‌دانی ده‌یان سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی كه له‌ژێر سایه‌ی یه‌كێتیدا هه‌ولێر ببووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆیان (تاکو لێیەوە دژی بەعس و زۆرداری خەبات بکەن) لەلایەن پارتییەوە بەقارەمانێتی و داستان بەخەڵکی كوردستان و هەولێر بفرۆشرێته‌وه ..؟!
شورەییە له‌كاتێكدا كه هێشتا ئێسک و پروسکی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی بێ‌تاوان نەدرابێتەوە بەکەسوکارییان، بكه‌رانی ئه‌و خیانه‌ته ساڵانە بێنه‌سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و شانازی بکەن بە ٣١ ی ئابێكه‌وه کە باوک و برا و ژن و كچ و کوڕی بینه‌رانییان تێدا شەهید و بێسەروشوێن کردبێت ..!!
ئەوپەری شەرمەزارییە شانازی بەشەرعییەت وەرگرتن لە لوولەی ئەو دەبابە و چەکانەوە بکرێت کە ١٨٢ هەزار هاووڵاتی بێ‌تاوانیان ئەنفال کرد، لەو ڕژێمەی پێنج هەزار ژن و منداڵی بێتاوانی لە هەڵەبجە شەهید کرد، لەو هێزەی هەزاران گوندی کوردستانی وێران کرد ..!!
گه‌لی كورد گه‌لێكی په‌رته‌وازه و ته‌نیا و خاوه‌ن دوژمنه، بۆیه پێویسته پشت به‌ستن به دوژمنان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خواست و ئاره‌زووه تایبه‌ته‌كان تەحریم و تەجریم بکرێت و بەتاوانی نیشتمانیی لە قەڵەم بدرێت، گوێ لە ئازار و هاواری یه‌ك نه‌گرتن غه‌در بێت، هه‌ست به‌برسێتی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵك نه‌كردن شه‌رمه‌زاری بێت، خیانه‌ت به شانازی له قه‌ڵه‌مدان كفر بێت، داوای لێبوردن له‌خاك و گه‌ل و نیشتیمان نه‌كردن ناپاكی بێت و رێگریكردن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ٣١ ئاب ئامانجی هه‌مووان بێت و به‌دیهێنانی خه‌ونی گه‌له‌كه‌مان خه‌ونی هه‌مووان بێی!!.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ٣١ی ئاب و دەستی غەدر و خیانەت ..
نه‌فره‌ت له شه‌ڕی ناوخۆ و كوشتنی كورد به ده‌ستی كورد.
ت.پ