ژنە نووسەرێکی کۆریای باشوور خەڵاتی نۆبڵی بۆ وێژە پێدرا

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند، هان کانگ، نووسەری کۆریای باشوور بەهۆی نووسینی رۆمانی "رووەکخۆرەکە" ووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ وێژە.

ناوەندی هەواڵ

 

دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ رۆژی ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە و ٦ رۆژ بەردەوام دەبێت و تا ئێستا 117 جار دابەشکراوە.

 

ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەم، لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی "کارە بەردەوامەکانی لە نەهێشتنی ترس و لاوازییەکانی ژیان" هانگ کانگ، نووسەری کۆریای باشوور بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ، خەڵاتەکەش بۆ نووسینی ڕۆمانی "ڕووەکخۆرەکە" بووە.

 

ڕۆمانی ڕووەکخۆرەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە ژنێکە کە دوای ئەوەی شەوێک خەوێکی ناخۆش و خوێناوی دەبینێت، بڕیار دەدات واز لە خواردنی گۆشت بهێنێت.

 

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆمانە دەرخەری راستەقینەی شێوازی بیرکردنەوەی ڕۆژهەڵاتییەکانە.