زیادبوونی ژمارەی ژنان لە پەرلەمانی میسر هیواکانی گەورە کرد

لە پەرلەمانی میسر، کارنامەی زیادکردنی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان، یاسای نوێی پەیوەست بە پرسی ژنان و بەهێزکردنی یاساکانی ئێستا، هیواکان بەرز دەکاتەوە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- لەم ساڵانەی دواییدا، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی زیاتری ژنان لە پەرلەمانی میسردا هەبێت، زیاتر باس لە یاساکانی تایبەت بە مافەکانی ژنان کراوە، و پێشنیاری دیکەی یاسادانان خراوەتە بەرنامەی کار.

 

لە میسر، یاسای بنەماڵە لەلایەن پەرلەمانتار نەشڤە ئەل-دیبەوە پێشنیارکراوە و بە واژۆی زیاتر لە  ٦٠ پەرلەمانتار پاڵپشتی کراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت. لەم دواییانەدا پێشنیاری یاسادانان خراوەتە بەردەم پەرلەمان، کە بریتین لەو گۆڕانکارییانەی مافەکانی ژنان بەهێزتر دەکەن، لە نێو ئەمانەدا یاسای خێزان و ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەن.

 

ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە

زیادبوونی ئامادەبوونی ژنان لە پەرلەماندا چاوەڕوانییەکی دروستکردووە بۆ پەرەپێدانی یاسای کاریگەر، بە پێچەوانەی ئەگەرەکانەوە،  ئەم دۆخە پاراستنی مافی ژنان و ژنانی سیاسەتمەدار و توانای داوای یاسادانانی سەبارەت بەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە زیاتر کردووە.

 

عەلا عەبدول هادی لە زانکۆی ئەسوان ڕایگەیاند، ژنانی پەرلەمانتار باشترین ڕێگەن بۆ تێگەیشتن لەو کێشانەی کە ژنان لە کۆمەڵگەدا تێیدا دەژین و کەسانێک هەن دەتوانن چارەسەر پێشنیاربکەن و وتیشی: ڕێژەی ژنان لە پەرلەمان لەسەدا ٢٦ ە ئەمە سەرکەوتنە، گەر نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان و کاریگەرییەکانی نوێنەرایەتیکردن بەهێزتر بکرێت، ژنانی پەرلەمانتار، ئەو کەسانە دەبن کە ڕووبەڕووی کێشەی ژنان دەبنەوە، و باشترین چارەسەر پێشکەش دەکەن.

 

گۆڕانکاری لە یاساکاندا پلانی بۆ دانرابوو

عەلا عەبدول هادی هۆشداری دا کە ئەو یاسایانەی ڕێگری لە توندوتیژی دژی ژنان دەکەن، یاساکانی وەک خێزان، و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەریاندێ، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی ئافرەتان هەیە، بوونی زیاتری ژنان لە پەرلەمان خێراتر قبوڵ دەکرێت، هه ڕوه ها ڕایگەیاند کە یاساکانی سەبارەت به توندوتیژی دژ به ژنان و توندوتیژی له ناو خێزاندا جێگەیەکی گەورەی له پەرلەماندا گرتووه .

 

 عەلا عەبدول هادی لە کۆتاییدا جەختی لە گرنگی زۆری رێژەی ژنان لە پارلەمان کردەوە و وتیشی: لەبەرئەوەی دەنگی ژنی پەرلەمانتار بەهێزترە، یاساکانی ژنان دەپارێزن، پێشبینی دەکرێت فشاری زیاتر درووست بکەن، ئەم دۆخە لەگەڵ هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی ژنان و ئیرادەی سیاسی یەکدەگرێتەوە.

 

 

نورا محەمەد، بەڕێوەبەری پرۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە دەزگای پرسەکانی ژنانی میسر ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ئەزموونی دامەزراوەکەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی ژن و پیاو لەو پێشنیازانەدا کە پێشکەشی پەرلەمانیان کردووە، جا چ لە ڕێگەی هەوڵی تاکەکەسی خۆیانەوە بێت لە بواری یاسادانان یان بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەکانی تر، بۆیان دەرکەوت کە وەڵام و هاوکارییەکی گەورە لەلایەن پەرلەمانتارانی ژنەوە هەبووە لە پێشنیارەکانی هەمووارکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە، لەوانەش،"دژە توندوتیژی"، کە پێشنیار کراوە.