"تا خەونەکانیان بەدی نەهێنین ماتەمینیان بۆ ناگرین"
هاوپیشەکانی جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گیانیان بەختکرد، ڕایانگەیاند، قەڵەمەکەیان لەسەر زەوی نامێنێتەوە، تا خەونی نازم و جیهان بەدی نەهێنن ماتەمینیان بۆ ناگرن.
ئامەد
جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ١٩ی کانونی یەکەمدا لە نێوان بەنداوی تشرین و ناوچەی سرین لە کاتی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کرانە ئامانج، هەروەها عەزیز حاج بۆزان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو.
هاوپیشەکانی نازم داشتان و جیهان بیلگین کاردانەوەیان بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ئەم دوو رۆژنامەنووسە نیشان دا و ڕایانگەیاند کە مەبەست لەم هێرشە پەردەپۆشکردنی تاوانە جەنگییەکانە کە دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی داوە.
"ئەوان سازشیان لەگەڵ تێکۆشانیان بۆ ئازادی نەکرد
دیرەن یورتسەڤەر لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسان سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی هێرشی جددی لە ناوچەکە بوونەتەوە، هێشتا تیکۆشان بۆ ڕاستییەکان دەکەن. دیرەن یورتسەڤەر باسی لەوەشکرد، هەوڵیانداوە شەڕی ڕۆژئاوا و تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورکیا بە فیداکردنی گیانی خۆیان ڕابگەیەنن و ئاماژەی بەوە دا ڕۆژنامەنووسان تەنانەت بۆ ساتێکیش سازشیان لە تێکۆشانی ڕاستی و ئازادی نەکردووە.
" دەرئەنجامەکەیان دەزانی و دیسانیش ڕاستییان پاراست"
دیرەن یورتسەڤەر باسی لەوەشکرد، تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشی چەتەکان لە هەواڵەکانی جیهان و نازمەوە فێربوون و وتی: " نازم و جیهان هەردووکیان وەک بەرگریکار لە نەریتی ڕاگەیاندی ئازاد، لە ناوچەکە شانبەشانی خەڵک، گەڕانن. ئەوان لە ژێر تۆپباراندا کاریان دەکرد، ڕەنگە بزانن ئەنجامێکی لەو شێوەیە ڕوودەدات، بەڵام دەستبەرداری ڕێگای ڕاستی نەبوون".
"ئازارەکانمان زۆرە و توڕەییمان زۆرە"
دیرەن یورتسەڤەر ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە بەڵێنەکەی بۆ خەباتکردن بۆ ڕاستییەکان و درێژەدان بە میراتی هاوڕێیانی و وتی: تا خەونی هاوڕێکانمان نەیەتە دی، ماتەمینیان بۆ ناگرین. هەروەها ڕایگەیاند، هەرچییەک ڕووبدات، ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن و دەڵێت: "هاوڕێکانمان لەدەستداوە، ئەوەندەی ئازارەکانمان زۆرە، توڕەیی ئێمەش زۆرە. قەڵەمی هاوڕێکانمان هەرگیز لەسەر زەوی نامێنێتەوە. ئێمە بە ڕێگای ئەواندا دەڕۆین، با نەڵێین بە ئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان، ئەوان هەنگاوێک دەچنە دواوە، هەموو هێرشێک تیکۆشان زیاد دەکات، هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان ئامانجی سەرەکیمانە".
"با کەس لە بەرامبەر تاوانەکانی جەنگدا بێدەنگ نەبێت"
ڕۆژنامەنووس نورجان یالچین ڕایگەیاند کە بە ئامانجگرتنی هاوڕێکانیان تاوانی جەنگە و داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بێدەنگی بشکێنن. نورجان یالچین ڕایگەیاند که له هەموو بوارێکدا ڕۆژنامەنووس و ژنانی کورد دەکرێنه ئامانج و ئەمەش بووەته به سیستماتیک و ڕایگەیاند که نابێت خەڵک له بەردەم کۆمەڵکوژییه که بێدەنگ بن و وتی: له ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیانه نابێت ڕۆڵی سێ مەیموونه کە بگێڕن. پێشتر چەندین جار پەیوەندیمان کردووە، بەڵام ئەم سیاسەتانە تا ئەمڕۆش بەردەوامن. ئێستا پێویستە هەندێک کەس بەم بەئامانجگرتنانە بڵێن بەسە. بەم شێوەیە داوا لە هەموو ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین و دەڵێین، نابێ بەرامبەر بەم تاوانە جەنگییە بێدەنگ بن.
"ئەوان کرانە ئامانج چونکە ڕاستییەکانیان ئاشکرا کرد"
دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG) ڕایگەیاند کە تورکیا بوونی کورد و پێگەی کورد قبوڵ ناکات، ساڵانێکە لە ناوچەکەدا لە شەڕدایە و ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕاستی ئەم شەڕەیان ئاشکرا کردووە کرانە ئامانج. جیهان و نازم هەردووکیان لە کارتی شۆڕشدا بە مەبەستی گرتنی وێنە و هەواڵی ئەو ڕووداوانە کە لەوێ ڕوودەدات چووتەنە ڕۆژائاوا و ڕایگەیاند لەم هێرشەدا، ڕاستی ڕۆژئاوا نەتەوەی دیموکراتیک کراوەتە ئامانج و وتی: نازم پێش هێرشەکان لەوێ بە شێوازێکی چالاک خەباتی بەڕێوەدەبرد و لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ دەزگاکەدا ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەم هێرشانە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە لە ناوچەکەدا. جیهان بیلگین هەوڵیدا ڕاستی ئەو ناوچەیە بە تایبەی دەنگ و ڕەنگی ژنان، هەروەها شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە شۆڕشی ژنان بەناو دەکرێت، بگەیەنێت. هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە ئاگاداری مەترسییەکان بوون و بەو زانیارییە ڕۆیشتن، سەرەڕای هەموو هێرشەکان هەوڵیان دا ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن. ڕاستییەکی راگەیاندی ئازاد هەیە کە هەوڵدەدات ڕاستییەکان پیشانی خەڵک بدات، نازم و جیهانیش لەو کەسانە بوون. ئەوان بەئامانج گیران چونکە ڕاستییەکانیان ئاشکرا دەکرد.
"قسەی خۆمان دەڵێین"
دیجلە موفتوئۆغڵو وتیشی: جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنم کە قەڵەمەکەیان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین، دوای ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا کوشتنی ''کردەوەی نەناسراو'' لە شەقامەکانی تورکیا ئەنجامدرا و بکوژەکانیان لەلایەن ئێمەوە دەستنیشانکران، ئەم هێرشانە لە ڕۆژئاوا، شەنگال و باشووری کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوودەدەن. ئێمە هەمیشە لە دژی ئەوان وەستاوین، سبەینێش درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین. ئەوان لە حەقیقەت دەترسن، با ترسیان بەردەوام بێت. ئێمە هەمیشە ڕاستییەکان بۆ ئەوان و جیهان دەڵێین.