لە حومس سەرەتا ژنێک ڕفێندرا و دواتر ئەشکەنجە درا

لە ناوچەی سافیتا حومس، ژنێک بە ناوی کرستینا ئیبراهیم حەسەن لەلایەن کەسانێکەوە ڕفێندرا کە ناسنامەکەیان نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری حومس ژنێک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و داوای پارەی لە بنەماڵەکەی کرا.

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کیرستینا ئیبراهیم حەسەن خەڵکی گوندی بەیت مارک لە ناوچەی سەفیتەی شاری حومس لە ڕێگەی دیمەشق ڕفێندرا.

 

گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەشکەنجەدانی ئەو ژنە گەنجەی کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا، ڕەوانەی بنەماڵەکەی کرا و داوای پارەی کرد، دیاری کرا کە ئەگەر خێزانەکە فیدیە نەدات ئەوا ژنەکە دەکوژن.