ژنانی ئەفغانستان ناڕەزایەتی بەرامبەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەردەبڕن

ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەی "ژن بۆ ئاشتی و ئازادی" لە شوێنێکی داخراودا کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی ژنان لە ئەفغانستان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیران، ئەندامانی بزووتنەوەی "ژن بۆ ئاشتی و ئازادی"، بە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی ژنانی ئەفغانستان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کارلێککردن لەگەڵ تاڵیبان، بە شێوەیەکی داخراو کۆبوونەوە شوێنێک لە کابول، ئاماژە بە دوورخستنەوەی ژنان لە کۆمەڵگە جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستی نا جددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وایکردووە تاڵیبان "توندوتیژانەتر و قێزەونانەتر" لە ڕابردوو مامەڵە بکات.

 

ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی باسیان لەوە کرد کە نزیکەی دوو ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبان تێدەپەڕێت و ژنان تا ئێستاش لە ماڵەکانیاندا زیندانیکراون و هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخەکەیاندا ڕووینەداوە.

 

ئەندامانی بزووتنەوەی "ژن بۆ ئاشتی و ئازادی"، بە ئاماژەدان بە قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئەفغانستان، ڕایانگەیاند، هەرچەندە ئەم ڕەفتار و دیدگایەی تاڵیبان لەگەڵ کاردانەوەی بەشەکی وڵاتان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بە کردەوە بچوکترین گۆڕانکاری نەبووە، لە دۆخی مافی مرۆڤی ژنان و کچان، تا ئێستا جێگیر نەکراوە.

 

ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە ڕایانگەیاند کە "بەردەوامی بێدەنگی و پێدانی فیدیە بە گرووپێکی تاوانکاری وەک تاڵیبان نەک هەر دژی بنەماکانی ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسی و پابەندبوون بە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی دیکە نییە، بەڵکو بە زیندووی ناشتنی ژنانی ئەفغانییە".

 

هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کۆتایی بە ڕێککەوتنە نهێنییەکانیان لەگەڵ تاڵیبان بهێنن و خۆیان لە ناردنی ملیۆنان دۆلاری هاوکاری بۆ پێشێلکارانی ناسراوی مافی مرۆڤ و تاوانباران بپارێزن.

 

ئەندامانی بزووتنەوەی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی بیریان هێنایەوە، وەک چۆن لە یەکەم ڕۆژەکانی دەسەڵاتی تاڵیبانەوە دژی ڕەفتار و سیاسەتەکانی ئەم گرووپە وەستاونەتەوە، تا ئێستاش بە جەختکردنەوە لەسەر مافە مرۆڤایەتییەکان دژی کردەوە جیاکارییەکانی ئەم گرووپە خەبات دەکەن.