توندوتیژی بەردەوامە لە سودان سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئاگربەستی حەوت ڕۆژە کە ڕۆژی دووشەممە لە سودان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای هێرشە ئاسمانییەکان و بەردەوامی پێکدادانەکانی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچە جیاجیاکانی خەرتوم، سەرەتایەکی ناجێگیری بەخۆیەوە بینی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاگربەستی حەوت ڕۆژە کە ڕۆژی دووشەممە لە سودان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای هێرشە ئاسمانییەکان و بەردەوامی پێکدادانەکانی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچە جیاجیاکانی خەرتوم، سەرەتایەکی ناجێگیری بەخۆیەوە بینی.

 

سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕۆژی شەممە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، کە ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکرد.

 

شایەتحاڵەکان باسیان لە پێکدادان و هێرشی ئاسمانی لە باشووری پایتەخت و لە گەڕەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی خەرتوم کرد کە لە دەرەوەی خشتەی ئاگربەستەوە بوو، جگە لەوەش لە ناوچەی کەدارۆ لە باکووری خەرتوم باکوور و لە شەقامی ئەلغەبە لە ناوەڕاستی خەرتوم پێکدادان ڕوویدا.

 

پێش ئاگربەستەکە هێرشی ئاسمانی چڕوپڕی لە سەرانسەری خەرتومی پایتەخت بۆ سەر پێگەکانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە گەڕەکە جیاوازەکانی پایتەخت ئەنجامدا، دانوستانەکانی ئەم دواییەی جددە بووە هۆی ڕێککەوتنێک کە میکانیزمێکی چاودێری لەخۆدەگرێت کە سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا و نوێنەرانی سعودیە و ئەمریکا تێیدا بەشدارن.

 

پێش ئەوەی ئاگربەستەکە دەستپێبکات، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، محەمەد حەمدان دەگەڵۆ تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە کە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان لە پایتەخت، لە تۆمارەکەدا داوای لە توخمەکانی هێزە نیمچە سەربازییەکان کردووە بەردەوام بن لە شەڕکردن تا ئەو کاتەی سوپایان تێکشکاندووە، کە بە کودەتا ناوی دەبات.

 

هێرشە بەردەوامەکان بریتی بوون لە کوشتنی نایاسایی، لێدان، توندوتیژی سێکسی، تاڵانکردن و سووتاندنی گوندەکان، جێگەی شەرمەزارییە کە خەڵک لە سودان هێشتا هەموو ڕۆژێک لە ترسدا دەژین، هێشتا حکومەت نیشانی نەداوە کە ئامادەیە یان توانای پاراستنی خەڵکی مەدەنی هەیە، یان لێپرسینەوە لە تاوانباران بکات.