لەسودان ٧ ملیۆن منداڵ خوێندن وەرناگرن

ڕێکخراوە هاوکارییەکان هۆشداری دەدەن کە نزیکەی ٧ ملیۆن منداڵ لە سوودان پەروەردە وەرناگرن، کە ئەمەش مەترسی و کارەساتە بۆ نەوەکان.

ناوەندی هەواڵ

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بەناوی "ڕزگارکردنی منداڵان" ڕایگەیاند کە لە هەر سێ منداڵێک لە سودان کە لەتەمەنی چوون بۆ قوتابخانەدان بەڵام ناچنە بەر خوێندن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو خراپبوونی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دووبارەبوونەوەی پێکدادان و داخستنی خوێندنگاکان بووەتە هۆی ڕێگریکردن لە خوێندن، هەروەها داوای کردنەوەی خوێندنگەکان و ڕەخساندنی هەلی خوێندنی جێگرەوەی بۆ ئەو منداڵانە دەکات کە چەندین ساڵە لەدەرەوەی قوتابخانەن.

 

مەندێپ ئۆبراین نوێنەری یونیسێفی سودان لە لێدوانێکیدا وتی: "هیچ وڵاتێک ناتوانێت بارگرانی سێیەکی منداڵی تەمەن قوتابخانەی خۆی بێت کە بنەماکانی خوێندنەوە و نووسین نازانن، پەروەردە نەک هەر مافێکە، بەڵکو مافی ژیانە".

 

لە مانگی حوزەیران، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە سێ یەکی دانیشتوانی سوودان ڕووبەڕووی نائارامی خۆراک بوونەتەوە.

 

پێشتر ڕێکخراوی یونیسێف لە لێدوانێکی هاوبەشدا لەگەڵ سێ ڕێکخراوی هاوکاری دیکەدا دووپاتی کردەوە کە " ٨.٢ملیۆن لەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە ژنن و ٧.٨ملیۆنیشیان منداڵن".