شەڕی ئۆکراینا زیانی ٩٧ ملیار دۆلاری لە ئەوروپا داوە

شەڕی ئۆکراینا زیاتر لە ٢٥٢ ملیار دۆلار زیانی لە کەرتی ئابوری و وەبەرهێنان داوە و زیاتر ٣٤٩ دۆلاریش بۆ ئاوەدانکردنەوە پێویستە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپۆرتێكدا كە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی و حكومەتی ئۆکراینا و كۆمسیۆنی ئەوروپاوە بڵاوكرایەوە، خرایەڕوو قەیرانی ئۆکراینا لە مانگی شوباتەوە تا ١ی ​​حوزەیران زیاتر لە ٩٧ ملیار دۆلار زیانی ڕاستەوخۆی بە وڵاتانی ئەوروپی گەیاندووە، دووبارە بنیادنانەوەی پاشماوەکانی جەنگیش تێچووی تا ٣٥٠ ملیار دۆلاری دەوێت.

 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە بەهۆی پەککەوتنی ڕەوتی ئابوری و وەبەرهێنان، ئۆکراینا زیانی ٢٥٢ ملیار دۆلاری دیکەی لێکەوتووە، جگە لە خەرجییە زیادەکانی پەیوەست بە جەنگ.

 

بەگشتی لە ڕاپۆرتەکەدا، تا یەکەمی حوزەیران پێویستییەکانی ئاوەدانکردنەوە بە ٣٤٩ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، کە زیاترە لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی وڵاتەکە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٠٠ ملیار دۆلار بووە.

 

هەروەها نزیكەی ١٠٥ ملیار دۆلاری ئەو وڵاتە لە ماوەیەكی كورتدا پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پێویستییە بەپەلەکان، وەك دووبارە بنیادنانەوەی هەزاران قوتابخانەی وێرانكراو و زیاتر لە ٦٠٠ نەخۆشخانە، لە ئەگەری بەردەوامی شەڕیشدا ئەو ژمارانە بەرەو هەڵکشان دەچێت.