ڕێز لە چەند ژنێكی ناوداری كۆیە گیرا

دوێنی ١٥ی ئایار كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆیە، مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ ۲۰ کەسایەتی شاری کۆیە لەلایەن سەنتەری کۆمەڵایەتیی کۆییانی سلێمانی ڕێکخرا.

کۆیە 

دوێنی ١٥ی ئایار كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆیە، مەڕاسیمی ڕێزلێنان  بۆ ۲۰ کەسایەتی شاری کۆیەلەلایەن سەنتەری کۆمەڵایەتیی کۆییانی سلێمانی ڕێکخرا، مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی وتارێك لەلایەن سكرتێری سەنتەری كۆیان دەستیپێكرد لەگەڵ وتنی چەند گۆرانیەك وتنی گۆرانی (ئەی قومری) لەلایەن خەڵات دلێر پیشكەش كرا كە سەردەمی گەنجی خۆی ئەوگۆرانیەی وتووە، پاشان دەستكرا بە مەراسیمی پێدانی خەڵاتەكان بە كەسایەتیەكان كە هەریەكەو خزمەتێكی زۆری كردووە لە شاری كۆیە لەناو ئەوانە چەند ژنێكی تێدا بوو كە خزمەتێكی زۆریان كردووە لەبواری خۆیان هەمیشە پیشنگ بوون لە كاری جوان. 

  

خومار ڕەفیق مستەفا، سكرتێری سەنتەری کۆمەڵایەتی كۆییان له سلێمانی سەبارەت بە چالاکییەکەیان وتی: ئێمە وەك سەنتەرەكەمان رێزلێنانمان بۆ ۲۰ كەسایەتی كردووە لەژن وپیاو ولە بوارە جیاوازەكان وهەریەكەكەو لەبوارێك كاری كردووە خزمەتی بەوشارە كردووە، ولەو ژنانە كە ئەمرۆ رێزلێنانمان بۆكردووە، یەكیان مامۆستا گولیزارشەفیق ئاغا كە گەورەترین وبەتەمەنترین مامۆستایە خزمەتێكی زۆری كردووە بە بواری پەوەردە، ویەكی دیكە لەو ژنانە سستەر لیمۆیە كە ماوەیەكی زۆر خزمەتی كردووە لە مامانی و نیوەی منداڵی كۆیە لەسەر دەستی ئەو لە دایك بوون، وژنەكی دیكە كە فۆلكلۆر دۆستە ئەویش بەفرین هەرمۆتەییە ، چونكە حەزمان كرد كارەكەمان بێ جیاوازی بێت، بەفرین هەرمۆتەیش لەبەر ئەوەی یەكە لەژنە چالاكەكانی گوندی هەرمۆتە ومەسیحیە حەزمان كرد ئەویش دەستنیشانبكەین لەبەرامبەر كارەكانی ونوسینەكانی لەبواری فۆلكلۆری، و مامۆستا پەرژین كەمامۆستای شێوەكارو هونەرە وخزمەتێكی زۆری كردووە. 

 

"ژنانی کۆیە هەمیشە پێشەنگن" 

خومار ڕەفیق وتیشی: هەرچی بكەین بۆكۆیە كەمە چونكە توانایەكی كەمی مادیمان لەبەردەستە، گەرنا حەزمان دەكرد مەراسیمەكە زۆر لەوە باشتر بوایە، ژنانی كۆیە هەمیشە پێشەنگن و رۆڵی گرنگیان هەبووە لە كۆنەوە تا ئیستاش ویەكەم كچ كە چۆتە قوتابخانە نەجیبەخانی كۆیە بووە وزەینەب خانی شاعیرەمان هەیە ، وچەندین ژنی بەتوانامان هەیە كە دەستی باڵایان هەیە لە حكومەت و حیزبەكان. 

  

گولیزار شەفیق  ئاغا كە بەتەمەنترین مامۆستایە ولەسەردەمی ئەو هەموو ساڵێك قوتابخانەكەی كە ناوی مەكتەبی (شیرن) بوو  پلەی یەكەم دەبوو بەسەركەوتوترین مامۆستاو بەڕێوەبەر ئەژماردەكرێت لەسنوری كۆیە لەبارەی مەراسیمەكەوە وتی: ئەو بۆنانە خۆشن كە بكرێن، بەڵام بەبۆچوونی من هەتا ئێستا مافی كۆیە نەدراوە ،خۆزگە ئەو بناغەی لە كۆیە دانرابوو لەزانیاری و رۆشنبیری و ئەو پیشكەوتن و شارستانیەی هەبوو بەردەوام بوایە، هەر خۆزگەمان بۆ سەد ساڵ پیش ئیستا نەخواستبایە، دایكم هەمو جار قسەكی دە وت (چیناوی  دەگریا لەسەردوكانان دەی وت خوایە نەكەومە بەردەست  قەدرنەزانان)  (دیارە چیناوی قوماشێكی بەنرخ بووە ئەوكات ) خۆزگە  هەمو لایەنەكان نرخی كۆیەیان زانیبا، چونكە ئێمە لە كۆیە ژیاوین دەزانین كۆیە سەروەتێك بوو بۆكوردستان ،نەدەبوو ئاوابێت، هەرچەند بیر رابردوو دەكەمەوە كە زۆر خۆشتربوو لە ئێستادا بەەداخەوە ئەو بناغەیە نەماووە وگرنگی پێنەدراوە. 

  

پەرژین جەلال فەتحوڵا، مامۆستای شێوەكار یەکێکە لەوژنانەی خەڵاتی رێزلێنانی پێدراوە، سوپاسی سەنتەری كۆیانی كرد بۆ ئەو ڕێزلێنانە وتیشی: بەڵێن دەدەم بە كارەكەم وەكو شێوەكارێك، هەمیشە خزمەتی شاری كۆیە بكەم.