"'دەبێت زمانی کوردی پارێزراو بێت"
نورێ سانری، مامۆستا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، باسی لە گرنگی و پاراستنی زمانی کوردی کرد و وتی: هەرکەسێک زمانێکی هەبێت، ناسنامەکەی ڕوونە.

ئاسیا دەنیز
مەخموور-١٥ی ئایاری ١٩٣٢ ڕۆژێکی زۆر گرنگە لە مێژووی کورددا، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و بە سەرکردایەتی جەلادەت عەلی بەدرخان، گۆڤاری هاوار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دەستی بە چاپ و بڵاوکردنەوە کرد. گۆڤاری هاوار یەکەم گۆڤارە لە مێژووی کورددا کە بە پیتی لاتینی دەربچێت، بۆیە ١٥ی ئایار لە ناو کورددا وەک ڕۆژی زمانی کوردی بەڕێوە دەچێت و یادی دەکرێتەوە.
نورێ سانری مامۆستا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" سەبارەت بە گرنگی ئەم ڕۆژە و پاراستنی زمانی کوردی بۆ ئاژانسەکەمانقسەی کرد.
"ئەگەر زمانێک زۆر لەدەست بچێت، ئەو گەلە ناناسرێنەوە"
نورێ سانری لە سەرەتای قسەکانی پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی کوردی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی نیشتمانپەروەری کورد کرد و وتی: زمان شوناسێکە و ناسنامەی کەسێک کە زمانی خۆی هەیە، هەروەها ڕوونە، لە سەردەمی سەلجوقەوە نزیک بە ١٨ نەتەوە نەماون، چونکە زمانەکانیان نەماون لەناوچووە. ئەگەر زمانێک لەدەست بچێت، ئەو خەڵکەش ناناسرێنەوە.
"دایکەکان لە ڕێگەی دەنگبێژی و چیرۆک و کولتووری کوردییەوە زمان دەپارێزن"
لە درێژەی قسەکانیدا، نورێ سانری جەختی لە ڕۆڵی دایکان لە گرنگی زمانی کوردی کردەوە و وتی: سەرەتا سوپاسی دایکان دەکەین کە ئەرکێکی زۆر گرنگیان لە ئەستۆ گرتووە، سەرەڕای فشارەکانی دوژمن، لە ماڵەوە لەگەڵ منداڵەکانیان بە زمانی کوردی قسە دەکەن و زمانەکەیان دەپارێزن، دایکان زمانەکەیان پاراستووە، بەتایبەتی لە ڕێگەی دەنگبێژی و چیرۆکگێڕان و کولتووری کوردییەوە.
"کامپەکە لە ڕووی زمانی کوردییەوە ووەتە نموونەیەک بۆ هەموو جیهان"
نورێ سانری ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی ٣٠ ساڵە لە کامپی مەمخوور خوێندن بە زمانی کوردی دابین دەکرێت و وتی: لە ڕابردوودا بە سەختی و دەرفەتێکی زۆر کەم پەروەردەمان دابین دەکرد، پێشتر پێنووسمان دەدا و هەر خوێندکارێک پارچە کاغەزێکمان پێ دەدا پەروەردەمان بەو شێوەیە دابین دەکرد، لە ڕابردوودا پەرتەک نەبوو، بەڵام ئێستا لە باخچەی ساوایانەوە تا خوێندنگەی ئامادەیی، هەموو بەشەکان خاوەنی پەرتوکی زمانی کوردییە.
"دەبێت زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردە"
نورێ سانری لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە پاراستنی زمانی کوردی کرد و وتی: بۆ ئەوەی زمانی کوردی بپارێزرێت، پێویستە زمانی پەروەردە و فێرکردن بێت لە خوێندگەکاندا، دایکان بەتایبەتی پێویستیان بە پاراستنی زمانەکە و فێرکردنی منداڵەکانیان بە زمانی کوردی.