ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتە ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ڕاگەیەندراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ کەس لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا ٨٥ هەزار و ٣٧٢ کەس لە فەڵەستین بریندار بوون، بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی بە ناچاری کۆچیان کردووە و ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بووەتەوە.

 

مەترسی برسێتی هەیە

 

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە هەشت هەزار منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵ لە غەززە چارەسەری بەدخۆراکی توندیان بۆ کراوە.