دایکی کۆییان ڕێزلێنانی پێبەخشرا

بە دروشمی "دایکی کۆییان شایەنی ڕێزلێنانە" خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سستەرە مریەم، کە ناوکی زۆربەی کۆییەکانی بڕیوە.

کۆیە

 

ئێوارەی دوێنێ لە شاری کۆیە، سەنتەری کۆمەڵایەتی کۆییانی شاری سلێمانی بە دروشمی "دایکی کۆییان شایەنی ڕێزلێنانە" مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ مەریەم یوسف قاقۆز ناسراو بە "سستەر مریەم" ڕێکخست.

 

لە مەراسیمەکەدا ڕێزلێنان بەخشرایە سستەر مریەم بەخشرا کە بە دایکی کۆییان ناسراوە، خومار ڕەفیق، سکرتێری سەنتەری کۆییان بۆ نوژنها وتی: سستەر مەریەم شایەنی ڕێزلێنانە و ئەو دایکی کۆییانە، لە ساڵی پەنجاکانەوە خزمەتی ژنانی کۆیەی کردووە و خەباتی کردووە، لە کاتێکدا شەڕ و تەقە و ناخۆشی هەبووە، بەڵام ئەو بەردەوام بووە لە کارەکانی و مەترسییەکانی لەبەرچاو نەگرتووە.

 

خومار ڕەفیق وتیشی: سستەر مریەم شایەنی ڕێزلێنانە و دەستخۆشی لێ دەکەین و ئومێدی تەمەن درێژی و لەشساغی بۆ دەخوازین.

 

مریەم یوسف قۆقاز ناسراوە بە سستەر مەریەم، پەرستارێكی دێرینی شاری كۆیەیە، لە ساڵی ١٩٣٤ لە گەڕەکی عەنكاوە لە شاری هەولێر لەدایكبووە، لە ساڵی ١٩٥٢ هاتووەتە شارۆچکەی كۆیە و دەستی کردووە بە کاری سستەری، لەگەڵ ئەوەیشدا بە دایكی كۆییان دەناسرێت و ٦٧ ساڵ وەك پەرستار و مامان ناوكی هەزاران منداڵی سنووری كۆیە و دەوروبەری بڕیوە، چەند ساڵێکیشە بەهۆی زۆریی تەمەنەوە وازی هێناوە.