ئیهەدە: پێشێلکاری مافی زیندانیانی نەخۆش بەردەوامە
لە ڕاپۆرتی لقی سێرتی ئیهەدە ئاشکرا کراوە، لە گرتووخانەی جۆری Tی ئێلح پێشێلکارییەکی جددی لەسەر مافەکانی زیندانیانی نەخۆش لە ئارادایە.
ناوەندی هەواڵ
نەزاهەت جەلەن، بەڕێوەبەری لقی سێرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "ئیهەدە" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، کە لە چوارچێوەی هەفتەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو، ڕاپۆرتی ڕۆژانی ١٠-١٧ی کانوونی یەکەمی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا، بەڕێوەبەرانی گرتووخانەکانی جۆری T لە دژی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و دەستووری وڵاتەکە دەجوڵێنەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا دۆخی ناهەمواری چەند زیندانییەک خراوەتەڕوو کە لە گرتووخانەی جۆری T مافەکانیان پێشێل دەکرێت و تییدا هاتووە: زیندانیکراوان ناتوانن وەک پێویست سوود لە خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان وەربگرن.
نەزاهەت جەلەن ئاماژەی بەوەشکرد ئەو گۆڕانکاریانەی لە یاسای جێبەجێ کردندا کراوە هیچ ڕۆڵێک لە باشکردنی دۆخی زیندانیانی بەتەمەن و نەخۆشدا ناگێڕێت و وتی: بڕیارە ئارەزوومەندانەکانی دامەزراوەکانی چاودێری و بەڕێوەبەریی گرتووخانەکان، بە ساڵ ئازادکردنی مەرجدار دوادەخات.