ئەنجامنامەی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ژنانی کورد لە ئەوروپا ڕاگەیەندرا

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ژنانی کورد کە لە ئەوروپا کە لە هۆڵەندا ئەنجامدرا ڕاگەیەندراو دووپاتکرایەوە کە ئامانجی کۆنفرانسەکە بونیادنانی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کوردە لە ئەوووپا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٣ـی کانوونی یەکەم لە هۆڵەندا، یەکەمین کۆنفرانسی یەکڕیزیی ژنانی کورد لە ئەوروپا ئەنجامدرا. کۆنفرانسەکە بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ژنانی کورد لە ئەوروپا و بە بەشداریی ١٥٤ ژنی کورد بەڕێوەچوو، ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندرا.

 

ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:

"بە هۆی داگیرکردنی کوردستانەوە ئێمەی ژنانی کورد لە سەد ساڵی ڕابردوودا بە هەموو گۆشەکانی جیهاندا بڵاو بووینەوە. ئێمە وەک ژنی کورد بە هۆی ئەم ئاوارەبوونە تووشی ئازار و مەینەتی زۆر بووین. خاک و وڵاتمان تاڵان کرا و ئاوارە بووین؛ بەڵام ئێمە هەرگیز دەستبەرداری خەبات و خۆشەویستی و هیوای خۆمان نەبووین بۆ کوردستانێکی ئازاد و کولتوور و ناسنامەکەمان.
چ وەک ژن و چ وەک کورد پێویستە بە گیانی یەکڕیزی نەتەوەیی ژنانی کورد هێزی خۆیان یەکبخەن بۆ داهاتوویەکی ئازاد. لە سەر ئەم ئەساسەش ئامانجی یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی کورد لە ئەوروپا بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەوروپایە.
بۆ داهاتووی ژنانی کورد لە ئوروپا ئەم بڕیارانەی خوارەوە لە یەکەمین کۆنفرانسی دەستپێشخەریی یەکێتی ژنانی کورد لە ئەوروپا درا:

 

١- لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا کە یەکڕیزی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەوروپا ئێستا وەک پلاتفۆرمێک کار و چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدات.


٢- بڕیار دراوە دەستەیەکی بەڕێوەبەری ٢١  کەسی هەڵبژێردرێت بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی پلاتفۆرمەکە.


٣- ژنانی کورد لە ئەوروپا بەرامبەر بە هەموو جۆرە هێرش و پێشێلکردنی بەهاکانی ژنان و نەتەوەییهەڵوێستیان دەبێ و بڕیاڕ دەگرن، بۆ ئەمەش بە گیانی یەکڕیزی نەتەوەیی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

 

٤- ژنانی کورد لە ئەوروپا خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لە گەشەسەندن و قەیران و شەڕی کوردستان و پێکەوە خەبات دەکەن بۆ ئاشتی. بۆ ئەمەش کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی زیاتر لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.


٥-  ژنان چالاکانە پاڵپشتی پرۆسەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوری کوردستان دەکەن؛ بۆ ڕێگریکردن لە هەموو هەڕەشەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵی نەتەوەیی بدرێت؛ بۆ بەرگریکردن لە پێگەی ئێستای باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی خەبات بکەن؛ لە دژی زوڵم و گوشاری دەوڵەتی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات لە سەر ئاستی نەتەوەیی بەهێزتر بکەن.


٦- خەباتێکی هاوبەش لە دژی توندوتیژی ئەنجام بدرێت و مافی ژنان بپارێزرێت.


٧- خەباتی دیپلۆماسی وسیاسی لە چوارچێوەی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان لە ئەوروپا لە دژی هەموو توندوتیژییەک بەرامبەر بە ژنانی کورد لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە ئەنجام بدرێت.


٨- بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ژنانی کولتوور و باوەڕی و نەتەوەکانی تر لە ناو ئەوروپادا دانوستاندن و پێوەندی دۆستانە و هەڤاڵێتی پێشبخرێت.


 ٩-هەڵوێستی هاوبەش بگیردرێتە بەر لە بەرامبەر ئەو سەختی و گرفتانەی ڕووبەڕووی ژنانی ڕەوەند دەبنەوە وەک "تواندنەوە، ئاسمیلەکردن، ڕەگەزپەرستی".


١٠- کار و هەوڵی هاوبەش بۆ پەرەپێدان و بە فەرمی ناساندنی کولتوور و باوەڕ و زمانی کوردی لە وڵاتانی ئەوروپادا ئەنجام بدرێت. داوا لە هەموو خێزانە کوردەکان دەکەین کە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی زمان و ناسنامەی خۆیان جێبەجێ بکەن.


١١- ژنانی کورد لە دەرەوەی وڵات "ئەوروپا" پڕۆژەی هاوبەش بۆ ئابووری خۆسەر پەرەپێبدەن. هەروەها پێویسته هەڵوێستێکی به هێزیان هەبێت بۆ پرۆژەکانی هاوکاری ژنانی کورد له وڵاتدا.


١٢- مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان لە هەموو هەلومەرجێکدا بە خەباتێکی هاوبەش بپارێزرێن.


١٣-لە کۆنفرانسەکە دا داوا کرا کە لە زووترین کاتدا کۆنفرانسێکی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستان سازبکرێت، بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی ولازمە کە ژنان پێشەنگانە تێیدا جێ بگرن.


١٤- بۆ چارەسەرکردنی پرسە هاوبەشەکان "کۆچ، توندوتیژی، ئابووری، کولتوور وزمان وهتد"، پێویستە پلانی سیمینار و وۆرک شۆپ لەسەر بنەمای درێژخایەن و کورتخایەن دابنرێت.


١٥- بۆ بنیاتنانی یادەوەرییەکی هاوبەش بۆ ئافرەتان کاری ئەرشیفی ئەنجام بدرێت.


١٦- پلاتفۆرم لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی کار بکات بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزیدی، کە تا ئێستا وەک واقیعێکی کۆمەڵایەتی ٧٢ جینۆسایدیان بەسەردا هاتووە.


١٧- زمانی کوردی بە هەرسێ شێوەزاری "کرمانجی، سۆرانی و زازاکی" بۆ کۆنفڕانس و سیمینار و پانێڵ کە لەمەودوا بەڕێوەدەچێت بەکاردێت.


١٨-  پلاتفۆرم پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکوک دەردەبڕێت کە زیان و وێرانی لێکەوتووەتەوە و هاوبەشی ئازاری خێزانەکانە. هەروەها بانگەشە بۆ هاوکاری دەکات".