ژنانی ئێزدی و عەرەب هەنگاوی دووەمیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستپێکرد
ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی عەرەبی هەنگاوی دووەمیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکردووە.
ڕۆژین حەبابی
شەنگال-تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" لە ٢٦ی کانوونی دووەم لە خانەسۆری شەگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" بە دروشمی 'ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوە و هاوبەشی بکە" دەستپێکردووە، ژنانی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بە هاوبەشی ئەم دەستپێشخەریەیان دەستپێکردووە.
ژنانی ئێزدی و عەرەب سەبارەت بە گرنگی دەستپێشخەریی 'رێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوە و هاوبەشی بکە'. ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە ئازادی ژنان و کۆمەڵگەکان تەنها بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت.
"ئەم بیرۆکە و فەلسەفەیە بەرەوپێشمان دەبات"
پاکیزجەلال، ئەندامی بنەماڵەی شەهیدان، ڕایگەیاند کە ئەم دەستپێشخەرییە بۆ ئەوەی هەمووان لە بیرۆکەی ئازادی تێبگەن، دەستیپێکردووە و وتی: تاژێ و ژنانی ئەنجومەنی عەرەب ئەم دەستپێشخەرییەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بتوانین باشتر لە بیری ڕێبەر تێبگەین و بەو کەسانە بناسێنین کە هێشتا ئاشنای بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نین، هەروەها گرنگترین شت لەم هەنگاوەدا ئەوەیە کە گەلی ئێزدی بزانن بۆچوونی ڕێبەر چەندە گرنگە، هەندێک گوندی شەنگال هەن کە تەنها دەڵێن سوپاسگوزاری ڕێبەرن، بەڵام نازانن کە ڕێبەر ژنانی لە ستەم ڕزگار کرد و ڕێگەی بۆ ئازادی ژنان خۆش کرد، هەروەها هەر کەسێک کە بیرۆکەکانی ڕێبەر ناسیبێت وتوویەتی نەخێر بۆ چەوساندنەوە، پێویستە هەموو کەسێک ئەم بیرە بزانێت و لە هەموو شوێنێک باسی بکات، بێگومان پێویستە هەمووان باسی ئەو کەسانەش بکەن کە لە پێناو خاک و ئازادی شەنگالدا گیانیان بەخت کرد، ئەم بیرو فەلسەفەیە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە داڕشتنمان، هەندێک کەس هەن تا ئێستا نزیک نەبوونەتەوە لە ڕێکخراوەکەمان، بەڵام چاکەی ڕێکخراوەکەیان دەوێت و دەیانەوێت منداڵەکانیان بەم بیرە گەورە ببن، بیری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگارکردنی هەموو گەلانە، بۆ ڕزگارکردنی هەموو گەلانی ستەملێکراوە.
"با لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەرەکەمان ئازاد بکەین"
دەلال ڕەڤۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سنونێ جەختی لە گرنگی ئازادی جەستەیی کردەوە و وتی: ئەگەر بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەرەکەت ئازاد کردبێت، خەباتەکەت بەهێزتر دەبێت. ئەم دەستپێشخەرییە، بە دروشمی 'ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوە هاوبەشی بکە'، بۆ ئاشناکردنی بنەماڵە و گەنجانمان بەم بیر و فەلسەفەیە دەستیپێکرد، لە هەمانکاتدا ڕاگەیاندنمان بۆ ڕای گشتی دا، بەردەوام دەبین لەم دەستپێشخەرییە و داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەگەڵمان بەشداری بکەن، با ئەم بیرە بخوێنینەوە و بڵاوی بکەینەوە، چونکە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوو کە لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕزگارمان بوو. ئێمە لە هەموو کەس زیاتر بەرپرسیارێتی ژن دەبینین و هەر کارێک بکەوێتە سەر شانمان ئەنجامی دەدەین، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕەنگ بداتەوە، هەروەها کار و هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ ڕزگارکردنی ڕێبەرەکەمان.
ڕێبەر ئاپۆ بیر و ئازادی پێبەخشین
هدریە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی عەرەب وتی: ئێمە بەهۆی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم دەستپێشخەرییەمان دەستپێکرد، ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکەی پێداین، ئازادی پێداین، بە بیری ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە و ژنانی ئێزیدی پێکەوە ئەم هەنگاوانە دەنێین، ئەمڕۆ ئەنجومەن و دامەزراوەمان هەیە، هەمووان پێویستیان بەوەیە ڕێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوەو هاوبەشی بکات، ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ئازاد بێت، چونکە هەرچی خۆشمان دەوێت پێی بەخشیوین، ئێمە بە هۆی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بووین، هەموو جیهان دەزانێت کە ژنان لە ڕێگەی بیری ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاریان بووە، دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان ئازاد بێت، ئازادی ژنان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.