ژمارەی بریندارانی هێرشەکەی زرگان بەرز بووەوە

ژمارەی بریندارانی بۆردومانی گوندی ئوم هەرمێل لە زرگان لەلایەن داگیرکاری تورکیاوە گەیشتە ٨ کەس.

زرگان

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٢:٣٠ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماڵێکیان لە گوندی ئوم هەرمێل لە شاری زیرگانی سەر بە کانتۆنی جزیرە بۆردومان کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا منداڵێکی خێزانێک و دوو هاوڵاتی دیکە گیانیان لەدەستدا.

 

ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەن: ئیبراهیم عوبەید ئەلسیاد (٥٠ ساڵ)، حسێن عوبەید ئەلسیاد (٣٥ ساڵ) و جەمیل محمد دێهام ئەلسیاد.

 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە تەقینەوەکەدا چوار کەسیش برینداربوون، لەم دواییانەدا باس لەوە کرا کە ٨ کەس بریندار بوون.

 

بریندارەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵن، گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی شاری حەسەکە.

 

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن؛ تێرفا ڕەمەزان عەبدوڵا، سیهام ئیبراهیم عەبدوڵا، زەینەب ئیبراهیم عەبدوڵا، شەهید تەها عەبدوڵا، ڕەغد عەبدوڵا، ئەحمەد تەها عەبدوڵا، مەلەک محمد میری، فاتیمە مەحمود عەبدوڵا.

 

ئەوەش زانراوە کە بریندارەکان کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ.