ئێشکگری دادپەروەری ٣٩٣ ڕۆژە بەردەوامە
لە ٣٩٣هەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا بنەماڵەی شەنیاشار داوایان کرد کە دەسەڵاتداران دەنگی ئەوان ببیستن.
ڕەحا
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه هاوژین و دوو كوڕی له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه كوژران، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له هه‌مان رووداودا بریندارببوو، درێژه به ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ن و ئه‌مڕۆ ٣٩٣ هه‌مین رۆژە ئێشگکرییەکە چالاكیه‌كه لەبەردەم دادگای ڕەحا له‌لایه‌ن فه‌رید شه‌نیاشاره‌وه به‌رده‌وام بوو، بەڵام ئه‌مینه شه‌نیاشار بەهۆی نەخۆشییەوە نه‌یتوانی ئاماده بێت.
له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، " له ڕەحا سته‌می دادگا له مانگی ره‌مه‌زانیشدا به‌رده‌وامه، تا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه باڵاده‌سته‌كان ده‌پارێزێت ده‌گۆڕدرێت تێكۆشانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت".