بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە لە بەڕازیل ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی گۆڕانکارییە سروشتییەکانەوە لە وڵاتی بەڕازیل چڕی باران بارین زیادیکردووە و داڕمانی قوڕ دروستبووە، بەو هۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی چڕی بارانبارینەوە لە ڕیۆ دی جانیرۆی پایتەختی بەڕازیل، داڕمانی قوڕ ڕوویداوە و لافاو دروستبووە، بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا، بەرپرسانی دەوڵەت ڕایانگەیاند، تیمەکانی ڕزگارکردن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵامی ٨٥٠ پەیوەندیان داوەتەوە و توانیویانە ١٤٤ کەس لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان بە سەلامەتی ڕزگار بکەن.
ڕێۆ دی جانیرۆ لە هەفتەکانی ڕابردوودا توشی گۆڕانی کەشوهەوا بووە و لە مانگی شوباتدا بەهۆی بارانبارین و داڕمانی قوڕەوە ٢٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی پێداوە کە لە ئەنجامی زیانەکانی لافاوەکەوە چەندین خێزان بێ ماڵ بوون و پێویستیان بە شوێنی مانەوە هەیە، بەهۆی داڕمانی قوڕەوە بەشەکانی شارەکە لە یەکترازاون و شەقامەکان هاتوچۆ تیایدا وەستاوە و لە چەندین ناوچەدا کارەبا بڕاوە.
لەو شارەدا لە ماوەی شەش مانگدا ڕێژەی بارانبارین ٣٢٢ ملیمەتر باران باریوە، لەو ماوەیەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.
ت.پ