یەکێتی ژنانی گەنج وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە توندوتیژی و شێوازەکانی خۆپاراستن ئەنجامدا
یەکێتی ژنانی گەنج لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وۆرکشۆپێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدا، کە هەڵمەتێکی ١٦ ڕۆژەی لەگەڵدایە.
کۆبانێ
بەناونیشانی "یەکگرتوو لە دژی گۆشەگیری و توندوتیژی دژی ژنان"، یەکێتی ژنانی گەنج کە لە ٨ی تشرینی یەکەم، هەڵمەتی "با یەکتر ببینین"ی دەستپێکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی تشرینی دووەم، لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و چالاکییەکانی ئەم هەڵمەتەدا، وۆرکشۆپێکی سازکرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا بەئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان و گەنجان و ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و خوێندکاران و ئەندامانی کۆنگرەی ستار، تیشک خرایە سەر دوو تەوەری سەرەکی: گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجالان، پاشان توندوتیژی و خەباتی دژ بەئەو.
بەرنامەی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو: لە خوێندنەوەی دیدگا و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان لە جاڕنامەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هەروەها فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە مێژووی ٢٥ی تشرینی دووەم و خەباتی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی توندوتیژی، فاتمە سلێمان، دایکی چالاکوان شیلان کۆبانێ، کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا چاوی بە ڕێبەر ئۆجالان کەوتووە، بیرەوەرییەکانی دیداری ئۆجالان باس کردووە.
لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا، بێریتان ڕۆج، وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە بگەینە ئەو ئاستەی کە ڕێبەر ئۆجالان هیوای بۆ دەخوازێت"، هەروەها "لە ئاستی ناوچەی فورات، وەک ژنانی گەنج، کارەکانمان لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی هەڵمەتی ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدا''، وە سەرنجی خستە سەر ئەو ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەی کە ساڵانێکی زۆرە دژی ئەو ئەنجام دەدرا، جگە لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە پەیوەندییان بە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە هەیە و شێوازەکانی خەباتکردن دژی ئەو توندوتیژییە.
ڕوونیشی کردەوە، ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان خۆی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ژنانی ڕێکخراو توانای وەستانەوە و دەربڕینی بیروڕای خۆیان و نیشاندانی ئامادەیی خۆیان هەیە، هەروەها ''خەباتی ئێمەش ئەوەیە کە بگەینە ئەو ئاستەی کە ڕێبەر ئۆجالان پێی گەیشتووە''.