هەڵمەتی کوتانی ١٠ هەزار منداڵی ئاوارە دەستیپێکرد

هەڵمەتێکی کوتان بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵیان لە کامپى ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ دەکوترێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵمەتێکی کوتانی بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە کامپى ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی و یونیسێف و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی دهۆک و زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

 

 لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ دەکوترێت، ئەمەش دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە نە کوتانی ئەو منداڵانە دێت، ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان، سورێژە، کۆکە بۆ منداڵان بەکاردەهێنن.

 

بە سەدان خێزان بەهۆى هێرشەکانی چەتەکانى داعشەوە لە شارەکانى عێراق و شنگالەوە ئاوارەى هەرێمى کوردستان بوون، تا ئێستاش بەهۆى هاوکاری نەکردن و کارئاسانى نەکردن بۆیان لەلایەن حکومەتەوە نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە زێدى خۆیان.