"ئەگەر بتوانم فڕۆکەیەک هەڵبفڕێنم، دەتوانم هەموو کارێک بکەم"

چەند مانگێک دوای ئەوەی موهەدی میرزایی بوو بە یەکەم ژنی فڕۆکەوانی ئاسمانی بازرگانیی ئەفغانستان، تاڵیبان کابولی داگیرکرد، موهەدی کە ئێستا وەک پەنابەرێک لە بولگاریایە سوورە بۆ دووبارە فڕین.

چەند مانگێک دوای ئەوەی موهەدی میرزایی بوو بە یەکەم ژنی فڕۆکەوانی ئاسمانی بازرگانیی ئەفغانستان، تاڵیبان کابولی داگیرکرد، موهەدی کە ئێستا وەک پەنابەرێک لە بولگاریایە سوورە بۆ دووبارە فڕین.

ناوەندی هەواڵ

 

موهەدی کە لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بووە یەکەم ژنی فڕۆکەوانی بازرگانی ئەفغانستان، بە تەنیا لە سەر تەختەیەکی بچووک لە بولگاریا دانیشتووە، موهەدی میرزایی بیر لە داهاتوو دەکاتەوە، سێ مانگ پێش ئێستا، خێزانەکەی بەجێ هێشت، دەڵێت: "ئەمڕۆ نازانم بۆ کوێ بڕۆم، بەڵام من واز ناهێنم من دەستم کردووە بە داواکردنی کاری فڕۆکەوانی لە هەر شوێنێک چونکە دەزانم پێویستە بگەڕێمەوە بۆ فڕین".

کاتێک هەواڵ بڵاوبووەوە کە تاڵیبان دەستیان بەسەر کابولدا گرتووە، موهەدی پێشتر لە فڕۆکەخانە بە جلی خۆی بوو و ئامادەکاریی دەکرد بۆ گەشتێک بۆ ئیستەنبوڵ ئەو بەیانی زوو ماڵەکەی جێهێشتبوو، ماڵئاوایی لە دایکی و دوو خوشکەکەی کردبوو،

ئەو فڕینە نەکرا لە کاتێکدا هەزاران ئەفغانی ڕوویان کردە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکە، کە بێ هیوا بوون لە جێهێشتنی وڵات، میرزایی بۆ گەشتێک بەرەو کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڕاسپێردرا، ئەمجارە وەک سەرنشینێک، ئەو دەڵێت: "تاریک بوو کاتێک ئێمە ڕۆیشتین، ئەوە هەموو شتێکە کە بیرمە، ئەوە یاریکەری هەستەکان بوو چونکە هەموو شتێک زۆر بە خێرایی ڕوویدا من بە بیرمدا نەدەهات کە کابول کەوتبێت، کە بەیانییەکەی ماڵم بەجێهێشت و ماڵئاواییم لەخێزانەکەم کرد، نەمدەتوانی وا وێنا بکەم کە بە یەکجاری لە ماڵەوە دەڕۆم".

 

" ئێمە بۆ مافەکانی خۆمان شەڕمان کرد"

تەنیا چەند مانگێک پێش ئێستا، موهەدی بووە مانشێتی هەواڵەکان کە وەک یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی بۆینگی کام ئایر ٧٣٧ یەکەم گەشتی ئەو وڵاتەی دەستپێکرد لەگەڵ ستافێک کە هەموویان ژن بوون، موهەدی دەڵێت: "ئەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئەفغانستان و بۆ پیشەسازی فڕۆکەوانیی نێرسالار بە گشتی".

بەڵام کاتێک تاڵیبان حکومەتێکی هەموو نێرینەی دامەزراند کە بینی سەدان ژن لە کارەکانیان دوور خرابوونەوە، ئەو ئاماژە بەوەدەکات کە هیواکانی بۆ داهاتوو دزرا، دەڵێت: " ژنانی ئەفغانی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە سەرسوڕهێنەریی ئەنجامیان داوە ئێمە هەر دەرفەتێکمان بەکارهێناوە کە پێمان دراوە، ئێمە بۆ مافەکانی خۆمان شەڕمان کرد و دەستکەوتی گەورەمان تۆمار کرد من هیوام وابوو کە پەنجەرەیەک کراوەتەوە من لە چەندین ژنی گەنجەوە نزیک بوومەوە کە ئەوانیش خەونیان بە بوون بە فڕۆکەوان بینی، بەڵام بە دەست بەسەرداگرتنی تاڵیبان هەمووی لەناوچوو، هەر ئەو گرووپە بەربەریانەن کە لە ڕابردوودا بوون و دەیانەوێت ژنان بێدەنگ بکەن ئەگەر واز لە سۆزی خۆم بهێنم، ئەوان ئامانجی خۆیان بە دەست هێناوە، ئەگەر بتوانم فڕۆکەیەک هەڵبفڕێنم، دەتوانم هەموو کارێک بکەم".