کچێکی هیندی لەلایەن سەدان پیاوەوە دەستدرێژی کرایە سەر
کچێکی هیندی ئاوارە سەدان پیاوی تۆمەتبارکردووە بە دەستدرێژیکردنە سەری لەنێویاندا دوو ئەفسەری پۆلیسی تێدایە، ئەمەش بە تراژیدیترین ڕووداو لە مێژووی وڵاتەکەدا دادەنرێت.

ناوەندی هەواڵ
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، پۆلیسی هیندستان زیاتر لە ٧ پیاویان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا دوو ئەفسەری پۆلیس هەیە کە دەستیان هەبووە لە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی هیندی ئاوارەی تەمەن ١٦ ساڵ، پۆلیس ئاماژەی بەوەدا کە دیاریکردنی ژمارەی ئەو پیاوانەی دەستدرێژیان کردووەتەسەر ئەو کچە ١٦ ساڵە ئەستەمە و تەنها توانیویانە ناسنامەی ٢٥ پیاو بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە لەو ٢٥ ناسنامە ئاشکرایە ٧یان دەستگیرکراون کەلە وێستگەی پاسدا دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچەکە، پێشتر هەوڵیداوە سکاڵا لەسەر پیاوێک تۆماربکات کە تۆمەتباری کردووە بە لێدانی، بەڵام پۆلیس دۆسیەکەی بەجدی نەگرتووە، بەڵام دوای چەندین هەوڵ کچەکە توانیویەتی بیسەلمێنێت کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە" لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ئەو کچە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی ٣٣ ساڵ کردووە کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر" و وردەکارییەکانی لێکۆڵینەوەکە دەریخست کە باوکی کچەکە دەستی هەبووە لە ڕووداوەکەدا، کچەکەش لە ماڵەوە ڕایکردووە و لە وێستگەی پاسدا خەوتووە.
یوگیتا بهایان، چالاکوانی مافەکانی ژنان، باسی لەوە کرد، کە چیرۆکی ئەو منداڵە نەناسراوە " دڵتەزێنەترین کەیسی دەستدرێژی سێکسییە لە مێژووی هیندستاندا، وتیشی " ئەو کچە گەنجە هەموو ڕۆژێک لە ڕێگەی ئەشکەنجە و دەستدرێژیەوە ئازاری کێشاوە و پۆلیس لە پاراستنی لەکاتی خۆیدا شکستی هێنا، بۆیە پێویستە هەموو ڕێکارێکی توند دژی تاوانباران بگیرێتەبەر"
هەرچەندە چاکسازی یاسایی و سزای توندتر بۆ دەستدرێژی سێکسی لە هیندستان هەیە، بەڵام تاوانەکە کۆتایی نەهاتووە، لە مانگی ئەیلولدا کچێکی گەنجی ١٥ ساڵ لەلایەن ٣٣ پیاوەوە دەستدرێژی کرایەسەر، هەروەها ژنێک دوای دەستدرێژی سێکسی و لێدانی بە ئاسن گیانی لەدەستدا، لە مانگی مانگی ئابیشدا کچێکی تەمەن ٩ ساڵ دەستدرێژی بەکۆمەڵی کرایەسەر و کوژرا.
ت.پ