نەرگس محەمەدی چالاکوانی ئێرانی دەستگیرکرا
نەرگس محەمەدی چالاکوان، کە لە ئێران بە تۆمەتی بەشداری لە یادکردنەوەی مانگی تشرینی دووەم دەستبەسەرکرابوو، دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی ئەڤین کرا.

ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا خۆپیشاندان و چالاکی و یادکردنەوە لە چەندین شار بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ئێران بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەکی زۆر خەڵک تێیدا کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان لەژێر فشاردان، لە قەراج مەراسیمێکی یادکردنەوە لەسەر مەزاری ئیبراهیم کتابدار بەڕێوەچوو، کە لە چالاکییەکەدا گیانی لەدەستداوە، نەرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە لە کاتی یادکردنەوەکەدا لە گۆڕستانەکە دەستبەسەرکرابوو، دوای شایەتیدان دەستگیرکرا.
نەرگس محەمەدی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێم" دەستگیرکرا و دوای لێپرسینەوە، براوەتە زیندانی ئەڤین.