ئازارەکانی پاش یەک ساڵ جەنگ لە ئەسیوبیا
هێزە یاخیبووەکانی تیگری لە ئێستادا دەستی باڵایان هەیە لەدوای ئەو شەڕەی ساڵێی ڕابردوو لە باکوری ئەسیوپیا دروستبوو، هاوڵاتیانی مەدەنیش کەوتونەتە بارودۆخێکی سەختی ژیانەوە.

ناوەندی هەواڵ
سەرۆک وەزیران ئەبی ئەحمەد کە لەگەڵ پارتی فەرمانڕەوایی تیگری کەبە بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرایی ناسراون و زۆرینەی دەسەڵاتی ئەسیوبیایان لەدەستدایە، لەسەر چاکسازیە سیاسییەکانی کەوتە گفتوگۆ بەڵام نەگەشتنە ئامانج و سەرۆک وەزیران دۆخی نائاسایی سەرتاسەریی ڕاگەیاند، ئەوەش بووە هۆکاری ترس و نادڵنیایی هاوڵاتیان.
کاتێک یاخیبووانی بەرەی ڕزگاری گەلی تیگری بەرەو پایتەخت پێشڕەوییان دەکرد، حکومەتی داوای لە دانیشتوانی ئەدیس عەبابا کرد کە گەڕەکەکانیان بپارێزن تا بەرەی ڕزگاری نەتوانن کۆنتڕۆڵی ناوچەکان بکەن، بەڵکو لە حکومڕانی دووربخرێنەوە، حکومەت لەو باوەڕەشدا بوو کە شەڕی دێسی یەکێک بووە لە دڕندەترین شەڕەکان وەک دەروازەی ئەدیس عەبابا لە باشور و سنووری لەگەڵ جیبوتی لە ڕۆژهەڵات.
پەرستارەکانی لە نەخۆشخانەی سەرەکی دێسی کاریان دەکرد، باسیان لەوەکرد شارەکە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە لەکاتێکدا شەڕ لە هەرێمەکە دروستبوو، دیسی بە "پایتەختی خۆشەویستی" ناسراوە بەهۆی تێکەڵەی فرە نەتەوە و کلتوری و چەقێکی ئابووری گەشەسەندووە، بەڵام گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا خەڵکی ناوچەکەی خستووەتە بارودۆخێکی سەختەوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا هەزاران کەس ڕژانە سەرشەقام و لە پێشڕەوی یاخیبووەکان هەڵهاتن، دۆخەکە مەترسیدار و هەستیار بوو، بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەکەیان چۆڵیان کردووە کاتێک بینییان سەربازانی حکومی شارۆچکەکە بەجێدەهێڵن.
لە دەروازەی ئادیس ئەبابایە تیودۆرۆزێ هایڵماریام، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی نەتەوەیی ئەمهارا (NaMA) سەربازەکانی دەگوازێتەوە بۆ ناوچەی شەڕ تا ڕێگری لە بەرەکە بکەن و هاوکاری ئاوارەکان بکەن.
بە چەندین شێواز باس لە ململانێ سیاسییەکانی ناوچەکە دەکرێت بەڵام خەڵکەکە پێیان وایە هەمیشە جەنگ و گرژی و ئاڵۆزییەکان زەرەر و زیان بۆ خەڵکی ناوچەکە دەهێنێت و دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانی ناوچەکە.
بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای، لە ساڵانی ١٩٧٥ هەتا ٢٠١٨ حکومڕانییان لەدەستدابووە و ئێستاش زۆربەی دەسەڵاتی حکومەتەکەیان لەدەستدایە، بەرە لە ڕابردوودا بە کودەتا هاتبوونە سەر دەسەڵات، تا ساڵی ١٩٩٠ش لە لیستی تیرۆردا بوون، لە ئێستادا حکومەتی ئەسیوبیا هەوڵ دەدات لە دەسەڵات دووریان بخاتەوە.
ت.پ