چیرۆکی هەوارو مەمە وشکەکەی کرا بە فلیمی ئەنیمەیشن
چیرۆکی هەوارو مەمە وشکەکەی کرا بە فلیمی ئەنیمەیشن، سیمین خالید، سەرپەرشتیاری فلیمەکە دەڵێت: ئەوەی لەم کارەدا گرنگە، ئەوەیە کە چیرۆکی میلەتێک نەبێتە قوربانیی لەبیرچوون. چونکە هەر چیرۆکێک کە دۆکۆمێنت نەکرێت، هەڕەشەی لەناوچوونی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
شلێر کۆیی
کۆیە-لە ڕۆژێکی پڕ لە بیرەوەری و ڕەهەندی مێژوویی، لە ساڵیادی ئەنفالی سنووری کۆیە، مەراسیمێکی تایبەت بە هاوبەشی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە بەڕێوەچوو. ئەم مەراسیمە هەوڵێکی زانستی و مرۆیی بوو بۆ گەیاندنی دەنگی ئەو کەسانەی کە مێژوو هەوڵی لەبیرکردنیان دەدات، بەمەڕاسیمەکە.
نمایشکردنی دۆکۆمێنتاری و فیلمەکان، بە تایبەتی بەرهەمی “هەوار و مەمەوشکە”، کە لەلایەن سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە،بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد دروست کراوە، وەک هەمیشە لای کەسانی بە ویژدان و خاوەن ئەنفالەکان دەڵێن ئەنفال تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکو قەیرانێکی ڕووحی و کۆمەڵایەتییە کە تا ئێستا کاریگەری لەسەر ناسنامەی گەلێک هەیە. بۆیە دۆکۆمێنتکردنی چیرۆکی ڕزگاربوان، بەهۆی ئەم شێوازە نوێیانە، دەبێتە پارێزگاری لە ڕاستی و ڕووناککردنەوەی تاریکییەکانی مێژوو.
ئەوەی لەم کارەدا گرنگە، ئەوەیە کە چیرۆکی میلەتێک نەبێتە قوربانیی لەبیرچوون. چونکە هەر چیرۆکێک کە دۆکۆمێنت نەکرێت، هەڕەشەی لەناوچوونی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
سیمین خالید، خوێندکاری بەشی کلینکڵ سایکۆلۆجی لە زانکۆی کۆیەو سەرپەرشتیاری فلیمی هەوار و مەمە وشکەکەی بە ژیری دەستکرد، وتی: لە چوارچێوەی کۆڵەکەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣-٢٠٢٧)، ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان بەرهەمێکی ناوازە و مۆدێرن بەناوی "چیرۆکی هەوارو مەمەوشکە" نمایش دەکات. ئەم بەرهەمە کە گێڕانەوەی تراژیدیای کیمیابارانی گوندی گۆپتەپەیە، بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI) ئامادەکراوە، وەک هەوڵێک بۆ بەدۆکیومێنتکردنی مێژوو بە شێوازێکی سەردەمیانە.
وتیشی: ئەو فلیمە گوزارشت لەوە دەکات کە ئەوکاتەی هەوار مەمە وشکەکەی بە ملوانکەکەی لە ملدا بووە، ونبووە، دوایی لەلایەن کەسوکاری بەم مەمە وشکە ناسراوەتەوە، چونکە ئەو هەمو حێزانەکەی لەدەستداوە، ولێرە ویستومانە ئەو ئازارە نیشان بدەین وچیرۆکی ئەو کەسانەی هەمو کەسوکاریان لەدەستداوە،
ئاماژەی بەوەشکرد کە ژیری دەستکرد سنووری خۆی هەیەو وتی: هەوڵمانداوە چی لە تواناماندایە بیکەین، بە فلیمێک پەیامێک نزیک لەواقیع بێت نیشان بدەین.
تاڤگە حەمەساڵح. بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان و ئەنفال، لە شاری کۆیه وتی: ئێمە ئەمڕۆ بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆیە بڕیارماندا بەشێوەیەکی جیاواز یادی ئەنفال بکەینەوە، پڕۆپەیەکی جوان پێشکەش بە کەسوکاریان بکەین، یەکێک لە پڕۆژەکان ئەوەبوو کارێک بۆ تاقانەکانی ئەنفال بکەین ئەویش فلیمی ژیری دەستکردبوو بۆ تاقانەیەکی بەرکەوتەی کیمیابارانکردنی گۆپتەپەیە، ئەویش چیرۆکی هەوار بوو، بەئامانجی بەجینۆسایدکردنی گەلی کوردە.
سەبارەت بەگڕنگی پرۆسەی( ژیری دەستکردن ) بۆ گێرانەوەی فلیمی جینۆساید کردن و ڕوداوەکان، تاڤگە حەمەساڵح وتی:٫ بێگومان ژیری دەستکرد گرنگە و پرۆسەیەکی دۆڵەمەادە چونکە بە تێچوێکی کەم و وکاتێکی کەم بێ ئەوەی ئەرک بخەیتە سەر کەس . سەبارەت بۆچی ٣٨ ساڵە جینۆساید و کیمیا بارانکردنی کورد کراوە تا ئێستا ئەو ڕوداوانە نەکراون بە فلیم، دەبوو چەندین ساڵە ئەوکارە کرابایە بەداخەوە کەنەکراوە، بەڵام هێشتا بەسەرنەچووە دەتوانین ڕوداوکان بکەین بە فلیم تا بەهەموو دنیای نیشان بدەین کورد چی بەسەر هاتووە.