"ئازاردانی منداڵان لە هاوسەرگیریی پێشوەختەدا دەبێتە هۆی شکانی هەتاهەتایی"

پڕۆژە یاسایەک کە دەبێتە هۆی قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵان لە ئینگلتەرا و وێڵز بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشکەش بە پەرلەمان کراو لەلایەن کەمپەینکارانەوە وەک "تێکۆشانێکی گەورە" پێشوازی لێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرلەمانتاران لە ئینگلتەرا و وێڵز لە ڕۆژی هەینی ١٩ی تشرینی دووەم، دەربارەی هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی پەیوەست بە مەترسی توندوتیژی خێزانی و سێکسی، دەنگیان دا  و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە پشتگیری یەکتربڕ وەردەگرێت.

ئەم دەنگدانە لەلایەن کەمپینکاران و ڕزگاربووانی هاوسەرگیری منداڵانەوە پێشوازی لێکرا کە لە دژی یاسادانانی ئێستا کە ڕێگە بە ١٦  و١٧  ساڵ دەدات بە ڕەزامەندی دایک و باوکان هاوسەرگیری بکەن، پرۆژە یاساکە کەمترین تەمەنی هاوسەرگیری و شەراکەتی مەدەنی بەرز دەکاتەوە بۆ ١٨ ساڵ، بەڵام هەر هاوسەرگیرییەک، لەوانە هاوسەرگیری ئایینی نا یاسایی، لە خوار ئەو تەمەنەدا، بە هەر ڕەفتارێک بکات، تاوانێکە.

هەرچەندە زۆرێک لە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری منداڵان لە بەریتانیا تۆمارنەکراون و نادیارن، بەڵام چالاکوانەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە لە تەمەنی کەمتر لە ١٦ ساڵیدا لە رێکبەندە ئاینیەکان یان خێزانە نەریتییەکان ئەنجام دەدرێن.

ڕۆبی ماری  تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی وێڵز کە لە ١٥ ساڵیدا ناچار بوو هاوسەرگیری بکات، وتی: "من وەک بووکی منداڵێک، بە فرمێسکی ئازار و خۆشییەوە ئاهەنگ دەگێڕم، چونکە ئێمە یەک هەنگاو نزیکترین لە کۆتایهێنان بە هاوسەرگیری منداڵان"، ئەو ئێستا وەک باڵوێزێک بۆ کارما نیرڤانا کاردەکات، کە خێرخوازی بەریتانیایە و پشتگیری قوربانییەکانی هاوسەرگیری زۆرەملێ و دەستدرێژیی لەسەر بنەمای شەرەف دەکات.

ئەو وتی کە "ئازاردانی منداڵان" لە هاوسەرگیریی کەم تەمەندا دەبێتە هۆی شکانی هەتاهەتایی.

لە بەریتانیا منداڵانی تەمەن ٧ ساڵی لە مەترسی هاوسەرگیری منداڵدان هۆشیار دەکرێنەوە، کارما نیرڤانا، وتی: "ئەم ساڵ گروپەکە پشتگیری ٧٨ منداڵیان کرد لە ئینگلتەرا و وێڵز کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی هاوسەرگیری زۆرەملێ دەبنەوە سێیان لە خوار تەمەنی ١٠ ساڵ بوون و زۆرینەیان لە تەمەنی ١٦ و ١٧ ساڵیدان".