"داوا لە سی پی تی دەکەین ئەرکی خۆی جێبەجێبکات"

ژنان لە ئەنجومەنی ناوچەی فافینی کانتۆنی شەهبا باسیان لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتیان: "ئازادی ڕێبەری ئاپۆ ئازادی ئێمەی ژن و گەلانی چەوساوەیە".

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- سیستەمی ئیمراڵی بەپێی یاسا نییە و بەپێی سیاسەت دامەزراوە، فشارەکانی سەر ئیمراڵی لە بنچینەدا فشارە لەسەر گەلی کورد، گەل لە دژی سیستەمی فشار و گۆشەگیری و ئەشکەنجە تێدەکۆشن، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکان بەردەوام دەبێت، ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی فافین لە کانتۆنی شەهبا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ نوژنها دوان و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

 

"ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی گەلان ڕەنجی داوە"

حەنیفە ئۆکسلی، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی ئەنجومەنی ناوچەی فافین، گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی گەلان ڕەنجی داوە، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای فکرەکانی رێبەر ئاپۆ سیستمەکەی ئاواکردووەم بەڵێنی نوێکردنەوەی بەرخۆدانی دژ بە گۆشەگیری نوێ دەکەینەوە و هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆمان نابین هەتا ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی ئازاد دەکەین".

 

فەهیمە عەلی، ئەندامی کۆمیتەکە، داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەتی سی پی تی کرد کە ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن، "٢٣ ساڵ بەسەر ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەپەڕێت، دیدارەکانی پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕاگیراوە، پێویستە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەتی ڕێکخراوی سی پی تی کاربکەن".

 

فاتمە ئەحمەد، ئەندامێکی دیکەیە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی ڕەتکردەوە و وتی: "ئەگەر سەرۆکمان ئازاد نەبێت ئێمە ئازاد نابین، ئازادی ئێمە پەیوەستە بە ئازادی سەرۆکەکەمانەوە، نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکوو بۆ هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بۆیە بەردەوام دەبین لە هەڵوێست وەرگرتن لە دژی گۆشەگیری".

 

ت.پ