ئاتێنا داێمی دوای ٥ ساڵ زیندانیکردن دەگەڕێتەوە بۆ باوەشی خێزانەکەی

ئاتێنا داێمی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و زیندانی سیاسی، دوای ٥ ساڵ لە زیندانیکردنی گەڕایەوە ناو باوشی خێزانەکەی و لە زیندان ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی دووشەممە، خوشکی ئاتێنا داێمی ڤیدیۆی گەیشتنەوەی خوشکەکەی بۆ ماڵەوە بڵاوکردەوەو هەواڵی ئازادکردنی خوشکەکەی لە زیندان ڕاگەیاند.

 

ئاتێنا، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنییە، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم و سوکایەتیکردن بە سەرکردەی باڵا" لە زینداندایە، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ بە کەلەپچەکراوی بۆ زیندانی لاکان لە شاری ڕەشتی ئێران دوورخرایەوە.

 

هەروەها بە سکاڵای دەزگای ئیتلاعاتی ئێران دۆسیەیەکی نوێ لە دژی کرایەوە کە بە دوو ساڵ زیندانی و ٧٤ قامچی سزادرا.

 

ئاتێنا دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی هەواڵی بێتاوانی و قەدەغەکردنی دادگاییکردنی دۆسیە نوێیەکە لەسەری،لە زیندان ئازاد کرا.