کەژاڵ حەمەڕەشید: لەسیستمی دیموکراتی ڕاستەوخۆدا گەل هێزی بەرەنگاری خۆی دادەمەزرێنێت

کەژاڵ حەمەڕەشید چالاکوان و مافناس لە وتارێکیدا نووسیویەتی:

 

"دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا-ڕۆژئاڤا، هەزاران داعش بە خۆیان و ماڵ و مناڵەوە بە دیل گیران لای هێزەکانی سوریای دیموکراتی-هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری. لەو کاتەوە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری مامەڵەی مرۆڤانەی لەگەڵ ئەو دیلانەدا کردوە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان. لەهەمان کاتدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە چارەسەری ئەو دیلانە بکەن کە لە ٥٠ ووڵاتی جیاجیاوە هاتوون. دەبوایە دادگای نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاڤا دابمەزرایە بۆ دادگایی کردنی ئەو داعشانەو بەسزای خۆیان بگەیشتنایە، یان هیچ نەبێ هەر ووڵاتەو دیلی خۆی ببردایەوەتە. ئەوان هیچیان نەکرد و هەزاران دیل لە تیرۆرستانی داعش ٤ساڵە لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریدایە. ئەو دیلە تیرۆرستانە بارگرانیەکی گەورەن لەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، سەباری مامەڵەی مرۆڤ دۆستانە هێشتا لە کەمپەکانی دیلەکانی داعشدا چەندین جار کردەی تیرۆرستی ڕووی داوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو داعش بەرپرسیارەتی خۆی ڕاگەیاند لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا بۆ سەر زیندانی سینا لە ناوچەی گوەێران هەرێمی حەسەکە، بەمەبەستی ڕزگار کردنی دیلە داعشەکان، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاڤا و هێزەکانی هەسەدە بە هاوکاری هێزی ئاسمانی ئەمریکاو هاوپەیمانان ئەو ئۆپەراسیۆنەی داعشیان تێک شکان. بەپێی سەرچاوەکان ٨٩ داعشی هەڵهاتوو بەدیل گیراونەتەوەو زمارەیەکی کەمیان هەڵهاتوون و لەو دەوروبەرە خۆیان حەشارداوە هێزەکانی ئاسیایش و هەسەدە باری نائاساییان ڕاگەیاندوەو بەردەوامن لە چاودێری کردن، تائێستا نزیک بە ١٠٠ داعش کوژراون و ژمارەیەک لە شەرڤانانی هەسەدەو خەڵکی مەدەنی بوون بە قوربانی. گومانی تێدانیە کە داعش دوای ئەوەی شکستی گەورەی هێنا بەرامبەر شەرڤان و گەلی ڕۆژئاڤادا، ئێستا بەبێ پشتیوانی تورکیاو ووڵاتانی ناوچەکە دەست نابات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی وەها قورس..

 

لەسیستمی دیموکراتی ڕاستەوخۆدا گەل-خەڵک ڕاستەوخۆ هێزی بەرەنگاری خۆی دادەمەزرێنێت هاوشان لەگەڵ هێزو ئۆرگانە سەربازیەکان بەرەنگاری دەکەن و دەجەنگن. وێنەکە کە دوێنێ شەو لە حەسەکە گیراوە لەلایەن فۆتۆگرافەر ڕودی تۆهلەر شایەتی بوون و زیندویەتی ئەو سیستمەیە".