لە مەغریب ژنێک کێبڕکێ بۆ پۆستی سکرتێری گشتی کۆنترین پارتی سیاسی دەکات

ژنێک هەوڵ دەدات ببێتە سکرتێری گشتی کۆنترین پارتی سیاسی مەغریب، کە لە پێشتردا جێگری سکرتێری پارتەکە بووە.

ژنێک هەوڵ دەدات ببێتە سکرتێری گشتی کۆنترین پارتی سیاسی مەغریب، کە لە پێشتردا جێگری سکرتێری پارتەکە بووە.

مەغریب

 

بۆ یەکەم جار لە مێژووی مەغریبدا ژنێک کێبڕکێ دەکات بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ئۆپۆزسیۆنی مەغریب "یەکێتی سۆسیالیستی پارتی هێزە جەماوەریەکان" کە یەکێکە لە کۆنترین پارتەکانی مەغریب.

 

حەسنا زیدی تەمەن ٢٦ ساڵ دەرمانسازەو لە ساڵی ٢٠٠٥وە چوتە پاڵ پارتی یەکێتی سۆسیالیستی هێزە جەماوەرییەکان، لە ئێستادا کێبڕکێ دەکات بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ئەو پارتەو بەشداریکردنی لە کێبڕکێیەکی لەو شێوەیە بە هەوڵێکی نمونەیی دادەنرێت.

 

ئەو ژنە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی ڕێکخراوی ژنانی یەکێتی بووە هەروەها دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠١٠دا بە جێگری سکرتێری پارتەکە هەڵبژێردراوە.

 

بەپێی یاسای بنەڕەتی پارتەکە سکرتێری گشتی بە دوو کۆنگرە لە کۆنگرەی نەتەوەیی بە دەنگدانی نهێنی بە زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان هەڵبژێردراوە کە لە خولی یەکەمدا دەرکرا، لەغیابی ئەو جۆرە کۆڕەدا ڕۆڵی دووەم لەنێوان کاندیدەکانی پلەی یەکەم و دووەم لەخولی یەکەمدا بەڕێوەدەچێت و براوەی زۆرترین ڕێژەی دەنگەکان لەخولی دووەمدا ڕادەگەیەنرێت.