یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد پێکهێنانی یەکەیەکی ڕاوێژکاری ئەمنی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی سووریا ڕادەگەیەنێت

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دروستکردنی یەکەیەکی ڕاوێژکاری ئەمنی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی سووریا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.

قامیشلۆ

 

ئەمڕۆ ١٣ی ئادار، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە بارەگاکەی لە قامیشلۆ، لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دروستکردنی یەکەیەکی ڕاوێژکاری ئەمنی و بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی سووریا ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕاوێژکاری ئاسایشی و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندنی سووریا دامەزراوە کە لە ژینگە سەختەکاندا کاردەکەن، چ لە ناوەوە یان دەرەوەی سوریا، یەکەی ڕاوێژکاری ئاسایش و بەڕێوەبردنی مەترسی کاردەکات بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ئامانجگرتن، ڕفاندن، برینداربوون، یان کوژران لە کاتی کارکردنیاندا هەروەها کاردەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنە دەرەکییەکان کە پەیوەندییان بە سەلامەتی ڕۆژنامەنووسانەوە هەیە و بەرەنگاربوونەوەی بێ سزایی بۆ ئەو تاوانانەی کە ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندن دەکەنە ئامانج، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە ئامڕازێکی بەهێز کە ئەکتەرەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان هەوڵی خۆپاراستنیان لەگەڵدا هەبێت.

 

سەبارەت بە ئامانجەکانی یەکەکە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە: ئامانجی یەکەم ستراتیژییە، کە هۆشیاری ئەمنی لای ڕۆژنامەنووسانی سووریا بەرز دەکاتەوە بە پێشکەشکردنی پەروەردە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر سەلامەتی جەستەیی ڕۆژنامەنووسان و پابەندبوون بە ڕێنماییە پیشەییەکان لە کاتی کارکردندا بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەڵەیەک کە بتوانێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە ڕۆژنامەنووسان، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی لە پاراستنی زانیاری و ئاسایشی زانیاری، لە ڕێگەی ڕاهێنان لە دوورەوە یان ڕاهێنانی ڕاستەوخۆ.

 

ئامانجی دووەم تاکتیکییە، کە بریتییە لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ بەو ڕۆژنامەنووسانەی کە دەیانەوێت ڕاوێژ بەو یەکەیە بکەن سەبارەت بە جێبەجێکردنی هەر کارێکی ڕۆژنامەوانی کە مەترسیی تێدابێت، هەروەها پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەنووسان بە ڕێکارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەیان بەبێ هەڵەیەک کە کاریگەری لەسەر سەلامەتی فیزیکی یان دیجیتاڵییان هەبێت، ئەمەش لە ڕێگەی نامەنووسینەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵی فەرمی یەکەی ڕاوێژکاری ئاسایش و بەڕێوەبردنی مەترسییەوە دەبێت.

 

ئامانجی سێیەم بریتییە لە (فریاگوزاری)، کە بریتییە لە دەستوەردانی بەپەلە لە ڕێگەی هێڵی گەرمی دیاریکراوی یەکەکەوە، کە هێڵێکی تەلەفۆنییە کە داواکاری فریاگوزاری وەردەگرێت کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە لە کاتی کارکردنیاندا لە ئەگەری بەرکەوتنی قەیرانی فریاگوزاری، وەک برینداربوون، گەمارۆدان، هەڕەشەی کوشتن، یان هەوڵی کوشتنی بە ئەنقەست، لەم حاڵەتەدا بەشی بەڕێوەبردنی مەترسییەکان ڕێنمایی و بەدواداچوونیان لەگەڵ دەکات ئاماژەیان پێبدات و ئاراستەیان بکات بۆ ڕێگای ڕاست، جگە لەوەی دەستوەردان دەکات بە ئاراستەکردنی ڕۆژنامەنووسانی نزیک لە خۆی بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردن، و بانگەوازکردن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کە توانای پێشکەشکردنی پشتیوانییان هەیە.

 

سەبارەت بە ڕاوێژکارانی یەکەکەش ئاماژە بەوەکراوە، شارەزاییان لە بوارەکانی خۆیاندا هەیە، مەرج نییە ڕۆژنامەنووسی سووری بن، دەتوانن شارەزای خانەنشینکراوی ئەمنی و سەربازی بن، یان ئەفسەری پۆلیسی دێرین، یان تەنانەت شارەزا و ڕاهێنەری بیانی لە بواری ئەمنی و ئاشتیدا بن، کە دەتوانن لە دوورەوە مەشق و ڕاهێنان پێشکەش بە ڕۆژنامەنووسانی سووریا بکەن، هەروەها دەتوانن شارەزای ڕاگەیاندن و زانیاری بن کە بتوانن پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسانی دیکە بکەن.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە یەکەکە لە داهاتوودا کار بۆ واژۆکردنی پرۆتۆکۆل لەگەڵ سەندیکا و قەوارە بیانییەکان دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و پاڵپشتی و ڕاهێنان و هاوکاری، ئەو یەکە ڕەنگە پرۆتۆکۆلێک لەگەڵ سەندیکاکانی ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی، وەک یەمەن، میسر و عێراق واژۆ بکات، بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان، هەروەها پاڵپشتی پێشکەش بەو ڕۆژنامەنووسانەی بیانی دەکەن کە بۆ کارکردن سەردانی سووریا دەکەن.