چالاکی ڕۆژی جیهانی پەروەردە پێشکەش بە ژنان و منداڵانی ئەفغانستان کرا

یونسکۆ چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی پەروەردەی ساڵی ٢٠٢٣ی پێشکەش بە ژنانی ئەفغانستان کرد و داوای لە هەموو وڵاتان کرد، پشتگیری لە ژنان بکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بێبەشکراون لە پەروەردەکردن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی پەروەردە و زانست و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکان-یونسکۆ لە تویتەر بڵاویکردەوە کە لە ئەفغانستانی ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندا مافی منداڵانی کچ و ژنان بۆ خوێندن و خوێندنی باڵا ڕاگیراوە، یۆنسکۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، چالاکی ڕۆژی جیهانی پەروەردەی ئەمساڵی ٢٠٢٣ پێشکەش بە منداڵان و ژنانی ئەفغانی کراوە.

 

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا لە ڕەشنووسێکدا تیشک دەخاتەسەر ڕۆڵی پەروەردە لە ئاشتی و گەشەپێداندا و وەک ٢٤ی کانوونی دووەمی وەک "ڕۆژی جیهانی پەروەردە" بە یەک دەنگ پەسندکرد.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی جیهانی پەروەردەی ساڵی ٢٠٢٣ی بە پلاتفۆڕم پێناسە کردووە و بڕیاری داوە ئەمساڵ پیرۆزبایی نێودەوڵەتی بە ناوی "وەبەرهێنان لە خەڵکدا، گرنگیدان بە پەروەردە" ڕێکبخرێت.

 

لە چالاکیەکەدا قسە لەسەر ئەفغانستان دەکرێت

ئەمڕۆ، یوونسکۆ میوانداری کردەیەکی گشتی لە نیویۆرک دەکات و لە مەڕاسیمەکەدا باس لە ڕەتکردنەوەی مافە بنەڕەتییەکانی پەروەردەکردنی منداڵانی کچ و ژنان لە ئەفغانستان دەکرێت.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا ٢.٥ ملیۆن منداڵی کچ و ژنی گەنج لە ئەفغانستان هەن کە دەتوانن بچنە قوتابخانە، میشێل باچیلێت، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە ٢.١ ملیۆن خوێندکاری ئامادەیی لە ئەفغانستان لەوکاتەی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئەو وڵاتەدا گرتووە، ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.