دهۆک، هاوسەرگیری زۆرەملێ ژیان لە ژنێک دەسەنێتەوە

بەهۆی فشار خستنەسەر ژنێکی گەنج لە دهۆک بۆ هاوسەرگیری ناچار بە خۆسوتاندن دەکرێت و گیان لەدەستدەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٢٤ی کانوونی دووەم لە گەڕەکی خێلەکێ لە ناوەندی شارۆچکەی بەردەڕەش مامۆستایەکی ژن بەهۆی فشارەوە خۆی سوتاند و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

 

ئەو مامۆستایە بەهۆی فشار خستنەسەری لە بابەتی هاوسەرگیری کردن، پەنا بۆ خۆسوتاندن دەبات، لە ڕێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سووتاوان لە دهۆک گیان لەدەست دەدات.

 

شیرین ئەنوەر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان لەشاری دهۆک ڕایگەیاند، "پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ حاڵەتێکی سووتان گەیشتە نەخۆشخانەکەمان، دوای پشکنین دیاربوو لە ڕێگا گیانی لەدەستداوە، قوربانییەکە خەڵکی قەزای بەردەڕەشە لە٪١٠٠ی جەستەی سووتا بوو.

 

لەئێستادا بەمەبەستی لێکوڵێنەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.