تاڵیبان جارێکی دیکە یاسای دژی ژنان دەردەکات

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، تاڵیبان بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلی بۆ ژنان قەدەغە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسانی تاڵیبان لێدوانێکی فەرمیان بۆ هاوڵاتیانی ناحیەی نەجراب-ی سەر بە پارێزگای کاپیسا بڵاوکردەوە و بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلی بۆ ژنان قەدەغە کرد.

 

تاڵیبان بەردەوامە لە بێبەشکردنی ژنان لە مافە سەرەتاییەکانیان لەو ماوەیەدا کە حکومەتی ناشەرعی خۆیان پێکهێنا و بە سەرکوتکردن وەڵامی ناڕەزاییە ڕەواکانیان دایەوە.

 

ڕێگرییان لە چوونی ژنان بۆ نوسینگە و خوێندنگاکان کرد و داوایان کرد جگە لە جلوبەرگی دیاریکراو، خوێندکارانی کوڕ و کچ لە ئامادەیی و زانکۆدا جیابکرێنەوە، لەم دواییانەشدا تاڵیبان جگە لە ژنان یاسایان بۆ پیاوان دەرکردووە.

 

لەڕاگەیەنراوێکی ئەم دواییەدا نوسیویانە نابێت گەنجان قژ و ڕیشیان وەک مۆدێلی بەریتانی، ئەمریکی یان فەرەنسی دابنێن و ناشبێت ڕیشیان بتاشن.

 

ت.پ